كروس سەری سوڕماوە لە هاوڕێكەی

پۆڵەتیك: سپۆڕت
تۆنی كروسی ئەڵمانی یاریزانی نێوەندكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی سەرسامی خۆی دەربڕی بە پشتگیری هاوڕێیەكی خۆی بۆ كەسێكی تر كە لەگەڵ ئەم لە گفتوگۆیەكی گەرم دا بووە لە ماوەی ڕابردوو.

لە ماوەی ڕابردوودا گفتوگۆیەكی گەرم لە نێوان تۆنی كروس و پیێر ئۆبامیانگی گابۆنی دروست بوو لە سەر شێوازی ئاهەنگگێرانی ئۆبا لە كاتی تۆمار كردنی گۆڵەكانیدا بەوەی كە دەمامكی باتمان و سوپەرمان و لەم دواییانەشدا بلاك پانتەر دەپۆشێت كروس ئەو شێوازی ئاهەنگگێڕانەی بە شتێكی نەشیاو ناوزەند كرد ئەمەش وای كرد ئۆبامیانگ وەڵامی بداتەوە كاتێك ڕایگەیاند كە ئەو جارانیش لە دۆرتمۆند هەمان شتی كردووە و هەر بەردەوامیش دەبێت، چونكە دڵی منداڵانی پێ‌ خۆش دەكات تەنانەت بۆ كوڕەكەشی وا دەكات لەو بارەیەوە نامەیەكی ئاراستەی كروس كرد كاتێك وتی: (ئەگەر كروس منداڵی ببوایە ئەوا تێدەگەیشت من چی دەكەم).

كروس لەم هەڵسوكەوتەی ئۆبامیانگ شۆك بوو بوو

یەك دوو ڕۆژ لەمەوبەر مەسعود ئۆزێلی ئەستێرەی پێشووی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەستخۆشی لە ئۆبامیانگ كرد بۆ ئەو جووڵە جوانە كە دەیكات لە پاش تۆمار كردنی گۆڵەكانی هەر بۆیە ئەمڕۆ كروس سەرسامی خۆی لەو هەڵسوكەوتەی هاوڕێكەی دەربڕی كاتێك لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئامادەكاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیا لە یۆرۆ نەیشن وتی: (سەیرە هەندێك كەس تۆ بە هاوڕێ و پشتگیری خۆتی دەزانێت كەچی هەڵسوكەوتێكی سەیرت بەرامبەر دەكات تووشی شۆكت دەكات بە داخەوە بۆ ئەو جۆرە مرۆڤانە).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا