بەرگى پێنجەم و شەشەمى پرۆژەى فیکریی بەرگەکانى “نێگەتیڤ” بڵاو کرانەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەرگى پێنجەم و شەشەمى پرۆژەى فیکریی بەرگەکانى “نێگەتیڤ” بڵاو کرانەوەو ناوەندى ڕەهەند هەر بەرگەیانی لە دووتوێى ٥٠٠ لاپەڕەدا بڵاو کردووەتەوە.

بەرگى پێنجەم لە زنجیرە کتێبە سەرەکییەکانى نێگەتیڤ تەرخانە بۆ دەروونشیکاریى زیگمۆند فرۆید. کتێبەکە دەقى فرۆید لەخۆدەگرێت و شرۆڤەى دەروونشیکارى ئەویش هەر لەخۆدەگرێت. لە دووتوێى ٥٧٠ لاپەڕەدایە.

بەرگى شەشەمى زنجیرە بەرگەکانى نێگەتیڤ تەرخانە بۆ دەروونشیکاریى ژاک لاکان, دەروونشیکار و بیرمەندى فەڕەنسى. لەم بەرگەدا شەرح و شرۆڤەى جیاجیا لەسەر هزر و دەروونشیکاریى لاکان دەخوێنینەوە و ئاشناى هەندێک لە ڕەهەندەکانى بیرکردنەوەى ئەو دەبین.

ئەو دوو كتێبە درێژكراوەی زنجیرە كتێبێكە كە تا ئێستا شەش بەرگی لێ بڵاوبۆتەوە، جگە لە كتێبی جیاجیای تری لەم زنجیرە سەرەكییە. فەلسەفە و دەروونشیكاری و سیاسەت لە بابەتە جێبایەخەكانی نێگەتیڤن و لەڕێگەی نوسین و وەرگێڕانەوە كاریان تیا كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا