کتێبی “چەند وردبوونەوەیەک لە فەلسەفەی مافەکانی مرۆڤ” چاپ دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

کتێبی “چەند وردبوونەوەیەک لە فەلسەفەی مافەکانی مرۆڤ” کە لە ئامادە کردن و نووسینی سەرکەوت جەلیل-ە بەم زووانە چاپ دەکرێت.

سەرکەوت جەلیل، نووسەر و ئامادەکاری کتێبەکە بە بەشی فەرهەنگی پۆڵەتیک پرێس-ی وت: کتێبەکە دە توێژینەوەیە، دەربارەی دە تەوەر یان سەردێڕی جیاواز، بەڵام لە کۆی گشتیدا دەچنە خانەی مافەکانی مرۆڤەوە. بابەتێکی تیۆریایی تیایە دەربارەی فەلسەفەی مافەکانی مرۆڤ، یەکێکیش دەربارەی چەمکی حوکمڕانیی باش. باقی بابەتەکان کەم تا زۆر تیۆریایی و پراکتیکیین. دەربارەی جینۆساید (چ فیزیکی و چ کەلتووری)، سزای لەسێدارەدان، یەکسانیی جێندەری، جەنگ و پێکدادانی چەکداری، لەگەڵ دەستتێواردانی مرۆڤدۆستانە.

وتیشی: کۆی کتێبەکە پرسیارە لە بارەی هەم گرنگی گوتاری مافەکانی مرۆڤ وەک گوتارێکی مۆدێرن، هەمیش کێشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەمی، بەتایبەتی پرسی دەوڵەتی سەروەر وەک مەرجەع و بڕیاردەر لە کەیسی چەسپاندنی ئەو مافانەدا.

بڕیار وایە کتێبەکە خانەی موکریانی لە هەولێر، چاپ و بڵاوی بکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا