حكومەتی هەرێم: هەركات پارەكەی بەغدا گەیشت موچە دابەش دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەركاتێك پارە لەبەغداوە گەیشت دەست بە دابەشكردنی موچە دەكەین.

جوتیار عادل وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەركاتێك 320 ملیار دینارەكەی هەرێم گەیشت، ئەوا دەست بە دابەشكردنی موچە دەكەن.

وتیشی، “بەپێی وتەی وتەبێژی حكومەتی عێراق رەوانەكردنی 320 ملیار دینار لە بەغداوە بەردەوام دەبێت”.

پەرلەمانی عێراق لەبەرەبەیانی 12ی ئەم مانگە پرۆژە یاسای قەرزكردنی پەسەندكرد، لەنێو یاساكەدا پشكی كورد بەستراوەتەوە بە ڕادەستكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بە كۆمپانیای سۆمۆ.

شەوی رابردوش، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، تا پەسەندكردنی بودجەی 2021 ناردنی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم بەردەوامی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا