لوتكەی لوتكەكان بەڵجیكا بردییەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
تەواوی یارییەكانی شەوی یەك شەممەی یۆرۆ نەیشن بە كۆتا هاتن تیایدا دوو یاری زۆر زۆر لوتكە لە نێوان بەڵجیكا و ئینگلتەرا و ئیتاڵیا و پۆڵەندا جوانترین و ناوازەترین ئاستی تۆپی پێیان پێشكەش كردین.

سەرەتا ئازۆری ئیتاڵیا میوانداری هاوڕێكانی لیڤاندۆڤیسكییان كرد و بردنەوەیەكی مەزنیان لە بەرامبەر تۆمار كردن بە ئاستی و بە ئەنجام ئیتاڵیا گەورەیی و بەهێزی خۆی سەلماند بە سەریاندا و توانییان نمایشێكی مەزن پێشكەش بكەن.

دواتر و لە لوتكەی لوتكەكاندا بەڵجیكا میوانداری ئنیگلتەرای كردەوە پاش ئەوەی لە یاریگای ئینگلیزەكان تووشی دۆڕان هات بوون ئەمجارە نماییشێكی گەورەیان كرد و توانییان بردنەوەیەكی ئاسان تۆمار بكەن لە بەرامبەر هاری و هاوڕێكانی و پێشەنگی كۆمەڵەكەیان گرتەوە.

ئەنجامی تەواوی یارییەكان:

سلۆڤاكیا 1 X سكۆتلەندا 0
مەقدۆنیای باكور 2 X ئیستۆنیا 1
بیلا ڕوسیا 2 X لیتوانیا 0
ئەلبانیا 3 X كازاخستان 1
هۆڵەندا 3 X بۆسنە 1
توركیا 3 X ڕوسیا 2
بولگاریا 1 X فنلەندا 2
وێڵز 1 X ئیرلەندا 0
جۆرجیا 1 X ئەرمینیا 2
ئیتاڵیا 2 X پۆڵەندا 0
دانیمارك 2 X ئەیسلەندا 1
بەڵجیكا 2 X ئینگلتەرا 0
نەمسا 2 X ئیرلەندای باكور 1
چیك 1 X ئیسرائیل 0
هەنگاریا 1 X سربیا 1
مۆڵدۆڤا 0 X یۆنان 2
سلۆڤینیا 2 X كۆسۆڤۆ 1

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا