4 پیناڵتیش بوایە هەر ڕامۆس لێی دەدان

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لویس ئینریكی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتی ئیسپانیای بێزاری خۆی لە دۆخی یەكسان بوونی هەڵبژاردەی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی سویسرا ئاشكرا كرد بە ئەنجامی 1 – 1 لە چوار چێوەی یارییەكانی شەوی ڕابردووی یۆرۆ نەیشن دا.

لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكارانی وڵاتەكەی پاش یارییەكە چۆلۆ وتی: (شتێكی ناخۆشە ئاوها یەكسان ببیت و بڵێن نەیبیردۆتەوە و ڕەخنەی ئەو یەكسان بوونەت لێ‌ بگرن).

هەروەك ئەو ڕاهێنەرە ئاشكراشی كرد: (لەگەڵ ئەم پێكهاتە نوێیەی ئیسپانیا ئامادەییم تیادایە تا كۆتایی جیهان بڕۆم هەڵبژاردەكەمان گێشەی نییە و لە نوێبوونەوە دایە ئەمەش دڵخۆشم دەكات نەك بێزار ببم لەوەی هەروەك 1 بردنەوە لە 5 یاری ڕابردوودا خوێندنەوە و لێكۆڵینەوەی دەوێت نەك ڕووخاندنی دونیا ئەمەش ڕاستییە و هەموان دەیزانین، بەڵام لەو یەكسان بوونانەی پێشوودا كێ‌ دەتوانێت بڵێت ئێمە خراپ بووین لە بەرامبەر ئەو هەڵبژاردانەی یاریمان بەرامبەریان كردووە).

ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی بەشێكی تر لە قسەكانی ئینریكی گواستەوە سەبارەت بە دۆخی ڕامۆسی كاپتن و فەوتاندنی 2 پیناڵتی لە یارییەكەدا و ئەو قسانەی كە چۆلۆ پێی وتووە ئینریكی وتی: (جارێ‌ ئەگەر ڕۆژنامەنووسان دەزانن من و ڕامۆس چیمان وتووە پێمی بڵێنەوە، چونكە من بیرم چۆتەوە دیارە ئێوە باشتر ئاگادارن ئینجا ئەگەر پیناڵتی 3 و 4 بگیرایە بۆمان بە هەمان شێوە هەر سێرجیۆ جێ‌ بە جێی دەكردن، چونكە لای ئێمە جێبەجێكاری پیناڵتی تەنها ئەوە و كەسی تر نییە ئەگەر ئەو لە نێو یاریگا نەبوو ئەوە یاریزانی تر زۆرن بۆ ئەو كارە لە ڕابردوودا ڕامۆس 25 پیناڵتی گۆڵی كردووە ئەوە باس ناكەن ئێستا باسی 2 لێدان دەكەن كە فەوتاندوویەتی ئەمە لای من ناهەقییەكی گەورەیە).

 

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک