لەساڵیادی سلێمانیدا.. قەیوان لەسوچێكی شارەوە

نووسین: ڕێبوار ساڵح محەمەد
سلێمانی وەك شارێكی جوان و سەرنج ڕاكێش، سلێمانی وەك زیندوێتی و ڕۆشنبیری و نارەزایی و چالاكی سیاسی، سلێمانی وەك ئاوەدانی و دنیایەك پنتی جیاواز، جێگای لەسەر وەستان و قسە لەسەر كردنە، گەر هەر شارێك نازناوێكی هەبێت ئەوا سلێمانی بە چەندین نازناو دەناسرێتەوە و لە دیارترینیان شاری ڕۆشنبیری و شاری هەڵمەت و قوربانی و شارە حەیاتەكە

ئەوەی مەبەستی منە لێرەدا سلێمانیە لە ڕووی ئاوەدانكردنەوە و سیمای جوانی تەلار سازی و شوێنی سەكەنی شایستە بەشارە، خۆشبەختانە لە ڕوە بازرگانیەكەوە ژمارەیەك سەرمایەدار و خەڵكی دەوڵەمەند كاری باش و پرۆژەی باشیان هەبوە بۆ ئەم شارە، بەڵام هیچیان وەك خاوەنەكانی قەیوان جێگا دەستیان دیار نیە، هەمیشە هەوڵی ئەوەیان داوە سەرمایەكەیان بكەنە بناغەیەكی باش بۆ بنیادی شار وەك ئەوەی كە دەبێت شارێكی پێشكەوتوو هەیبێت، بیكەنە بینای بازرگانی و شوێنی نیشتەجێبونی شایستە بەشار، من دەزانم قەیوان وەك كۆمپانیایەكی بازرگانی بەدوای چنگخستنی قازانجەوەیە، ئەوەش خاڵی هاوبەشی هەموو كۆمپانیاكانە چ ناوخۆیی و چ جیهانی و ئامانجێكی دروستیشە، بەڵام بەمەرجێ هەموو ئامانجەكە كۆكردنەوەی سەرمایە نەبێت، من ئەوە لە قەیواندا دەبینم، تۆ تەماشایەكی كوالیتی شوێنەكانی نیشتەجێبوون و شوێنە بازرگانیەكانی قەیوان بكە، بزانە لە ڕووی جوانی و خزمەتگوزاری و سەوزایی و كوالیتیەوە چ سەرمایەیەكی گەورەن بۆ شار، چۆن بوونەتە خشتێكی جوان لە سیمای جوانی ئەم شارە، من دەزانم كە قەیوان قازانجیان كردوە بەڵام شار و خەڵكیش قازانجیان لەوان كردوە، چونكە زۆرن ئەو كۆمپانیایانەی كە تەنها خۆیان قازانجیان كردوە و خەڵك لەپاڵیاندا زەرەر مەند بوون، شوێنی نیشتەجێبوونی خەیاڵیان لە وێنەدا بە خەڵك فرۆشتوە كەچی لە واقعدا بە دنیایەك كەم و كورتی یان تەواو نەكراوی داویاننەتە دەست كریار و دواجاریش زەرەرمەند كریار بوە نەك كۆمپانیا، ئەوە جگە لەوەی سیمایەكی ناشیرینیان بۆ شار دروست كردوە و بونەتە نمونەیەكی زیندوی شكستی كۆمپانیایی دروستكردنی خانووبەرە.

بەڵام ئەوەی قەیوان و هەندێك كۆمپانیا كە بەپەنجەی دەست دەژمێرێن جیادەكاتەوە لەوانیتر سیما و كوالیتی كارەكانە كە بەجۆرێكە سودمەند یان كڕیار نەبێتە قوربانی، وە توانیویانە باڵەخانە و خانو شوقە بۆ هەرسێ ئاستی بژێوی خەڵك دروستكەن، چینی هەژار و مامناوەند و باڵا.

بۆیە لە ڕۆژی سلێمانیدا كاتێك سەیری شار دەكەیت ژمارەیەك شوێنی بازرگانی و نیشتەجێبوون دەبینی كە سیمای شار بە گەشەكردویی نیشان دەدەن، ئەمەش دڵسۆزی و نیەتباشی و خەمخۆری ژمارەیەك سەرمایەدارە كە نەیانویستوە تەنها خۆیان سودمەندبن و سەرمایەكانیان بەرنە دەرەوەی وڵات، بەڵكو لە ناوخۆدا ببنە بناغەی گەشەكردنی وڵات، بەمەش لەپاڵ بازرگانیەكەیاندا توانیویانە خزمەتێك بەم شارە بكەن و لە چەندین بواردا ڕۆڵیان هەبێت، تەنانەت خێرخوازی و گەشەكردنی ڕێكخراوەكانی بواری خزمەتی گشتی

بۆیە جێی خۆیەتی بڵێین لە ساڵڕۆژی سلێمانیدا قەیوان لە پێشەنگی ئەو كۆمپانیایانەیە كە سوچێكی گەشەكردن و جوانكردنی ئەمشارەی گرتوەتە ئەستۆ، ئەوەی ماوە بیڵێم و دەیخوازم. تەواوكردنی شەقامی سەد مەتریە، بەمەش گەورەترین پرۆژە تەواو دەكرێت كە دەبێتە شانازی بۆ كۆمپانیای تەواوكار و خزمەتێكی گەورە بەم شارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا