قەیرانی نوێی نێوان پەرلەمان‌و حكومەتەكەی كازمی

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
لەدوای كۆتاییهاتنی جەنگی دژی داعش عێراق هەوڵی داوە بۆ هەمەجۆركردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی‌و جەختكردن لەسەر لایەنی ئابووری‌و بنیادنانەوەی شارەكان و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و راكێشانی وەبەرهێنەرانی دەرەكی لەبواری وزەو كشتوكاڵ و كەرتە هەمەجۆرەكانی دیكەی بوژاندنەوەی ئابووری وڵات.

میدیاكانی عێراق ئاماژەیان بەوە كرد، پێدەچێت قەیرانێكی نوێ لەنێوان پەرلەمانی عێراق و حكومەتەكەی كازمی دروست ببێت، بەتایبەت لایەنە سیاسییەكان بەوە تۆمەتباری دەكەن، بەبێ گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی یاسادانان رێككەوتنی نێودەوڵەتی ئەنجامداوە، هەر ئەوەش دەسەڵاتی یاسادانان هان دەدات خۆی بەسەر تەواوی رێككەوتنەكاندا بسەپێنێت و هۆشداری بداتە دەسەڵاتەكانی دیكە، كە ئەجێندای سیاسی خۆیان بەسەر رێككەوتنە حكومییەكاندا نەسەپێنن.

لەماوەی چەند هەفتەی رابردوو، حكومەتی عێراق چەند رێككەوتنێكی لە بواری ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ سعودییە و میسڕ و ئوردن ئەنجامدا، هاوكات لەپلانیدایە بەرەو توركیا و كوێت هەنگاو بنێت بۆ گەیشتن بە بەڵگەنامەی لێكتێگەیشتنی هاوشێوە.

لە راپۆرتێكی ئەلعەربی جەدیددا هاتووە، لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان حكومەتیان بەوە تۆمەتبار كردووە، كە بە بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان رێككەوتنەكانی دەكات.

حكومەتی عێراق بە بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان رێككەوتنەكانی دەكات

لەو بارەیەوە رامی سوكێنی ئەندامی لیژنەكە دەڵێت: حكومەت بەبێ ئاگاداركردنەوەی دەسەڵاتی یاسادانان رێككەوتن‌و گرێبەستی نێودەوڵەتی دەكات ئەوەش وا دەكات دەسەڵاتی یاسادانان هەر جوڵەیەك بكات بەر وردەكارییەكانی ئەو گرێبەستانە بكەوێت.

سوكێنی ئاماژەی بەوە كرد، پەرلەمان لەگەڵ كرانەوەدایە بەڕووی وڵاتانی جیهان و پەرەدان بە پەیوەندییەكانی تا لەبەرژەوەندی عێراق و ئابوورییەكەی بەكاریان بهێنێت، بەڵام دەبێت ئەو رێككەوتن و پەیوەندییانە خزمەت بە بەرژەوەندی وڵات بكەن و دەسەڵاتی یاسادانانیش لێیان ئاگاداربێت، جەختی لەوەش كردەوە، حكومەت لەبارەی هیچ رێككەوتن و پەیماننامەیەكەوە وردەكاری نەداوەتە پەرلەمان.

حكومەت لەبارەی هیچ رێككەوتن و پەیماننامەیەكەوە وردەكاری نەداوەتە پەرلەمان

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، زۆرجار پەرلەمان بەر ناوەڕۆكی ئەو رێككەوتنانە دەكەوێت كاتێك كار بە یاساكان دەكات، لەناویشیاندا رێككەوتنی ئەم دواییەی حكومەت كە لەگەڵ ئوردن و میسڕ ئەنجامیدا، وتیشی: لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە راسپاردەی ئاراستەی حكومەت كردووە لەبارەی گرنگی هەبوونی نوێنەری پەرلەمان لەكاتی واژۆكردنی رێككەوتنەكان تا ئاگای لە ناوەڕۆكی رێككەوتنەكان بێت.

لەلایەكی دیكەوە، عەلی بودەیری ئەندام پەرلەمان لەفراكسیۆنی عێراقییەكان “عراقیون” رایگەیاند، پێویستە لە چارەسەركردنی كێشەكاندا پشت بە یاسا ببەسترێت و وتی: حكومەت ئاگاداری مەترسییەكانی پشتگوێخستنی پەرلەمانە لە ئەنجامدانی رێككەوتنەكان بەتایبەت كە هەر رێككەوتنێكی دەیكات دواتر لە پەرلەمان نمایش دەكرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت ئەمەش چوارچێوەیەكی دەستورییە و ئەستەمە حكومەت دەسەڵاتی یاسادانان تێپەڕێنێت و هەڵەیەكی لەم چەشنە بكات.

جەختی لەوەش كردەوە، پێویستە رێگری لە خراپتربوونی هەڵوێستی نێوان حكومەت و پەرلەمان بكرێت و لەكاتێكدا كە جیاوازی و ناكۆكی لەنێوان دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن هەبێت لە كۆتاییدا هەر دەبێت لەڕێی گفتوگۆوە كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكرێن، وتیشی: پێویستە سەرجەم رێككەوتنەكان بە پەرلەماندا تێپەڕ ببن و دەنگیان لەسەر بدرێت.

باسی لەوەش كرد، لەمبارەیەوە یاساكان ئاشكران و دەبێت حكومەت رێككەوتنەكانی بنێرێتە پەرلەمان و دەنگیان لەسەر بدرێت و لەدوای ئەوەی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە پەسەند دەكرێن بە چوارچێوەیەكی یاسایی لە قاڵب بدرێت.

دەبێت حكومەت رێككەوتنەكانی بنێرێتە پەرلەمان

ئەوەش لەكاتێكدایە، ٣١ی تشرینی یەكەمی رابردوو، مستەفا مدبەولی سەرۆك وەزیرانی میسڕ سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی كرد و لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە، هەر لەو سەردانەدا ١٥ یاداشتی لێكتێگەیشتن و بەرنامەی هەماهەنگی هاوبەش لە چەند بوارێكی جۆراوجۆردا لەنێوان عێراق و میسڕدا واژووكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا