فیگۆ: میسی باجی هەڵەی ئەوانی تر دەدات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لویس فیگۆی پرتوگالی كاپتنی پێشووتری بەرشەلۆنە و ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید و دواتریش ئینتەر میلانۆی ئیتاڵی جارێكی تر هێرش دەكاتەوە سەر ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە لە پای ئەوەی بەرامبەر لیۆنێل میسی ئەفسانە و كاپتنی یانەكە كردیان.

لە دیمانەیەكی تایبەتی ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی فیگۆ ڕایگەیاند: (ئەوەی بەرامبەر بە من كرا بەرامبەر بە میسی كرایەوە، بەڵام جیاوازییەكە ئەوە بوو من ڕۆیشتم و بارتۆمیۆ ترسا لە ژیانی خۆی و خێزانەكەی ئەگەر میسی بڕۆشتایە هەر بۆیە نەیهێشت بڕوات).

ئەو یاریزانە ئەفسانەیەی پێشووی جیهانی تۆپی پێ‌ وتیشی: (بینیمان لیۆ چی كرد ئەو دەیویست بڕوات هەموو شتێك لەو یانەیە بەرەو داڕوخان دەڕوات ناشكرێت ئەو یاریزانەی هەموو جیهان ئاواتی پێ‌ دەخۆن باجی هەڵەكانی ئەوانی تر بدات میسی چەندین ساڵە وەك سزای بدەن وایە لە بەرشەلۆنە پێكهاتەیەكی خراپ و كۆمەڵێك یاریزانی زۆر ئاست نزم ناكرێت ئەو هەمیشە تیپەكە لە سەر كۆڵی هەڵبگرێت بۆیە كاتێك كە وتی دەڕۆم هەموو جیهان تووشی شۆك بوو، چونكە ئەو هەموو شتێكی پێشكەش كرد بە بەرشەلۆنە و هاندەرانی و دونیای تۆپی پێ‌).

لە كۆتاییشدا وتی: (ژیان بۆ خۆی وایە مرۆڤ ئەگەر لە شوێنێك دڵخۆش نەبوو هەستی بە ئارامی و ئاسودەیی نەكرد هەوڵ دەدات ئەو جێگەیە بەجێ‌ بهێڵێت میسی زۆر دانی بە خۆیدا گرت، بەڵام دواجار هەر بڕیاری ڕۆیشتنی دا دەشبوو بڕوات).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا