مانچستەر هەوڵ بۆ یاریزانێكی یۆڤی دەدات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە هەواڵەكانی ئینگلتەرا باس لەوە دەكەن كەوا یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بە مەبەستی پەلكێش كردنی یاریزانێكی یۆڤنتۆس پاش ئەوەی نشوسیان هێنا لە گواستنەوەی گادون سانچۆی ئینگلیزی لە یانەی برسویا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە.

بە پێی ئەوەی ڕۆژنامەی زەسەنی لەندەنی بڵاوی كردەوە شەیتانە سورەكان جارێكی تر هەوڵەكانی ڕوو لە یانەی یۆڤی كردۆتەوە بە مەبەستی پەلكێش كردنی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی بە تایبەت لە ئێستادا كە پێ‌ دەچێت ئەو یاریزانەش لەگەڵ پلانەكانی ئەندریا پێرلۆ یەكانگیر نەبێتەوە.

ڕۆژنامە بەر بڵاوەكەی ئینگلتەرا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا مانچستەر دەتوانێت بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند دیبالا پەلكێشی ڕیزەكانی بكات، چونكە خۆیان 90 ملیۆنیان بۆ سانچۆ دانا بوو، بەڵام یانەی بروسیا دۆرتمۆند هەر ئامادەیی تیادا نەبوو دەستبەرداری ببێت بە كەمتر لە 110 ملیۆن هەر بۆیە ئەوانیش لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدان لە هاوینی داهاتوودا دیبالا بگوازنەوە پاش ئەوەی لە هاوینی 2019 هەوڵیان بۆ دابوو، بەڵام یاریزانەكە پێی باش بوو لە یۆڤی بمێنێتەوە.

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە دیبالاش لە یۆڤی ئاسودە نییە لەوەتەی ئەندریا پێرلۆ ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەكەی گرتۆتە ئەستۆ ئەو یاریزانە زۆربەی كاتەكانی لە سەر كورسی یەدەگە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا