ئاستی خێرایی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە ئەمریكاو ئەوروپا بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

توێژینەوەیەكی ئەمریكی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ڤایرۆسی كۆرۆنایەی ئێستا ئەوروپاو ئەمریكای داگیركردووە، 10 هێندەی خێراتر لەساتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە وهانی چین بڵاو دەبێتەوە.

بەپێی توێژینەوەكە، ئەو ڤایرۆسەی سەرەتا لە وهان بڵاو بوەوە، ئێستا لە ئەوروپاو ئەمریكا كە بە “بەستەرە ڕەسەنەكە” ناوی دەبەن زۆر بەخێراتر بڵاو دەبێتەوە.

هاوكات ئەنجامدەرانی توێژینەوەكەش، ئەو بڵاوبوونەوە خێرایەی كۆرۆنایەشیان بە سوپرایزێكی ناخۆش بۆ هاوڵاتیانی ئەمریكی و ئەوروپی وەسفكردووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهانیش، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، بەشێوەیەك تائێستا زیاتر لە 11 ەملیۆن و 66 هەزار كەس توشی پەتاكەبوون و نزیكەی 250 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی دواین ئاماری تەندروستی جیهانی، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەشتوەتەوە زیاتر لە 54 ملیۆن حاڵەت، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ملیۆنێك حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە، هاوكات نزیكەی 38 ملیۆن كەسی تووشبوو لە نەخۆشییەكە چاك بونەوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا