پۆڵەتیك پرێس
بە تۆمەتی وەرگرتنى بەرتیل، دەستەی دەستپاكی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركوك دەركرد.
دەستەی دەست پاكی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بڕیاری دەستگیركردن بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەكوك خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.
باسی لەوەشكرد، ئەو بەرپرسە بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن و گومانی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی لەسەر راگرتن و گێڕانەوەی بەشی ئامێرەكان لەپەروەردەی پارێزگاكەدا ئەو بڕیارەی بۆ دەركراوە.
لەماوەی رابردوودا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سەرجەم ئەو كەسانە دەستگیر بكرێن كە تۆمەتی گەندەڵیان لەسەرە، بەوهۆیەشەوە لە لیستێكدا ناوی سەرجەم ئەو كەسانەی تۆمەتبار بوون بەگەندەڵی رەوانەی فڕۆكەخانەو دەروازە سنوورییەكان كرا.
لەو چوارچێوەیەشدا نزیكەی 90 بەرپرسی ئێستاو پێشووی پۆستە جیاوازەكانی عێراق دەستگیركران و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.