بێ ئامادەبوونی نوێنەرانی كورد سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم لەبارەی پەسەندكردنی یاسای كورتهێنانی دارایی عێراق كۆببنەوە، لەپێناو یەكڕیزی لایەنە كوردیەكانیش یەكێتی داوای دواخستنی ئەو كۆبونەوەی كردووە.

 

كۆبوونەوەكە تایبەتە بە گفتوگۆكردن لە بارەی پەسەندكردنی پرۆژەیاسایی قەرز و بەتایبەت ئەو بڕگەیەی یاساكە كە داوادەكات حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای سۆمۆ لەسەر رادەستكردنی نەوت لە بەرامبەر پشكی هەرێمدا رێككبكەون.

 

پێشتر وابڕیار بوو كۆبوونەوەكە بە بەشداری نوێنەرانی كورد بێت لە بەغدا ئەنجام بدرێت، بەڵام جگە لە پارتی سەرجەم فراكسیۆنەكانی دیكە رەتیانكردەوە بەشداری كۆبونەوەكە بكەن و داوایانكرد، هەرێم لەبری كۆبونەوە پابەندی رێككەوتنەكانی بێت لەگەڵ بەغدا.

 

ئەمە دوای ئەوە دێت، رۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق بەبێ نوێنەرانی كورد یاسای قەرزی تێپەڕاند، لەنێو یاساكەدا پشكی كورد بەستراوەتەوە بە ڕادەستكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، تا ئێستاش هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو مەرجەی بەغداوە دیار نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا