پاڵەوان ماڵئاوایی لە یۆرۆ نەیشن كرد

پۆڵەتیك: سپۆڕت
شەوێكی سەخت بۆ چەند هەڵبژاردەیەك لە یۆرۆ نەیشن تێپەڕی و بۆ هەندێكی تر شەوێكی خۆش و ناوازە بوو بۆ پرتوگالی پاڵەوان و هەڵگری نازناوی یۆرۆ نەیشنی یەكەم لە مێژووی پاڵەوانێتییە دۆستانەكە شەوێكی تاریك بوو، چونكە بەرامبەر بە كەڵەشێرەكەی فەڕەنسا تووشی دۆڕان هات لە سەر یاریگای خۆیشی و ماڵئاوایی كرد لە پاڵەوانێتییەكە لە قۆناغی یەكەمەوە بۆ ئیسپانیا شەوێكی سەخت بوو كە بە ئاستەم توانی یەكسانی دەستەبەر بكات لە بەرامبەر هەڵبژاردەی سویسرا لە بەرامبەردا بۆ فەڕەنسا شەوێكی خۆش بوو تۆڵەی یاری كۆتایی یۆرۆ 2016 ی لە پرتوگال كردەوە بۆ مەكینەكەی ئەڵمانیاش شەوێكی خۆش بوو بە بردنەوەی لە ئۆكرانیا توانی پێشەنگی كۆمەڵەكەی لە ئیسپانیا وەربگرێت و یاری كۆتایی ئەم كۆمەڵەیە بە وێنەی یارییەكانی كۆتایی جامی جیهانی و یۆرۆ دەبێت كاتێك لە ئەندەلوس ئەڵمانیا دەبێتە میوانی ئیسپانیا لە دوا یاری كۆمەڵەكەدا.

ئەنجامی یارییەكان:

كۆمەڵەی A4
ئەڵمانیا 3 – ئۆكرانیا 1
سویسرا 1 – ئیسپانیا 1

كۆمەڵەی A3
پرتوگال 0 – فەڕەنسا 1
سوید 2 – كڕواتیا 1

كۆمەڵەی C1
ئازەربیجان 0 – چیای ڕەش 0
قوبرس 2 – لۆكسەمبۆرگ 1

كۆمەڵەی D1
مەڵتە 3 – ئەندۆرا 1
سان مارینۆ 0 – جەبەل تاریق 0
لاتڤیا 1 – دورگەكانی فارۆ 1

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا