ڕیزبەندی هەڵبژاردەكانی ئەمریكای لاتین

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش تەواو بوونی سەرجەم یارییەكانی گەڕی 3 ی یارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئەمریكای لاتین بە مەبەستی گەیشتن بە دوا یارییەكانی مۆندیالی 2022 ی دەوڵەتی قەتەڕی عەرەبی و بردنەوەی چەند هەڵبژاردەیەك و یەكسان بوونی ئەوانی دی ڕیزبەندی و كێبڕكێی هەڵبژاردەكانی كیشوەرەكە گەرم تر بووە و كێبڕكێكانی لە چوارشەممەی داهاتوو گەرمتر و ئاگرینتر دەبن بەو پێیەی چەند یارییەكی تری لوتكە لە گەڕی 4 بەڕێوە دەچن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سامبای بەڕازیل دوا یاری گەڕەكەی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا ئەنجامدا و توانی یارییەكە بە تاكە گۆڵێكی ڕۆبێرتۆ فێرمینیۆی هێرشبەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بباتەوە بەمەش سامبا لە ڤەنزوێلای كەلەڕەقیش ڕزگاری بوو بەو بردنەوەیەش توانی پێشەنگی وەربگرێتەوە لە تانگۆی ئەرجەنتین كە ئەمیان بەرامبەر بە پارەگوای یەكسان بوو بە 7 خاڵ لە پلەی یەكەمدا بوو تا بردنەوەكەی بەرازیل كە توانی بە 9 خاڵ پێشەنگی بگرێتەوە.

ئەنجامی تەواوی یارییەكانی گەڕی 3
بۆلیڤیا 2 X ئیكوادۆر 3
ئەرجەنتین 1 X پارەگوای 1
كۆڵۆمبیا 0 X ئۆرەگوای 3
چیللی 2 X پیرۆ 0
بەرازیل 1 X ڤەنزوێلا 0

ڕیزبەندی یەكەم تا پێنجەم هەڵبژاردە:
1 – بەڕازیل       9 خاڵ 10 گۆڵی تۆمار كردووە 2 گۆڵی لە سەر تۆمار كراوە
2 – ئەرجەنتین  7 خاڵ 4 گۆڵی تۆمار كردووە 2 گۆڵی لە سەر تۆمار كراوە
3 – ئیكوادۆر      6 خاڵ 7 گۆڵی تۆمار كردووە 5 گۆڵی لە سەر تۆمار كراوە
4 – ئۆرەگوای    6 خاڵ 7 گۆڵی تۆمار كردووە 5 گۆڵی لە سەر تۆمار كراوە
5 – پارەگوای     5 خاڵ 4 گۆڵی تۆمار كردووە 3 گۆڵی لە سەر تۆمار كراوە

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا