چارەسەری كۆڕۆنا زیانە بۆ كریستیانۆ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە هەواڵێكی ئابووری یەكێك لە دەزگاكانی تایبەت بە ئابوری تۆپی پێ لە وڵاتی ئیتاڵیا ڕاپۆرتێكی تایبەتی ساز كردووە سەبارەت بە دۆخی ئێستای جیهانی تۆپی پێ‌ لە سەردەمی كۆڕۆنادا و بەستوویەتییەوە بە دۆخی یاریزانێكی تۆپی پێی جیهانی كە ئەویش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی و كاپتنی هەڵبژاردەی پرتوگالە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ئابوورییە وەرزشییە دۆزینەوەی ڤاكسینی دژ بە كۆڤید 19 زیان بە وەرزشكارێكی وەك ڕۆناڵدۆی تەمەن 35 ساڵ دەگەیەنێت كە ئێستا لە لوتكەی ئاستی دایە سەرەڕای هەڵكشانی تەمەنی و نزیك بوونەوەی لە 36 ساڵی بۆچی؟

ڕاپۆرتە ئابوورییەكە شیكارییەكی وردی كردووە و ئاشكرای كردووە: ڕۆناڵدۆ بۆندەكەی لە هاوینی ساڵی 2022 لەگەڵ یۆڤی بە كۆتا دێت ئەو كاتەی ئەو یاریزانە بۆندەكەی بە كۆتا دێت ئەگەر ڤاكسینیش دۆزرا بێتەوە یانەكان دۆخی داراییان داڕوخاوە نە پارەیەكی زۆری پەخشی یارییەكانیان ماوە نە بازاڕە گەرمەكەی جاران ماوە نە هاندەران بە ژمارەی زۆر لە یاریگاكان دەبن هەموو ئەمانەش وا دەكات یاریزانێكی وەك ڕۆناڵدۆ كە چەندە مەزن و جیهانی و خاوەنی 5 تۆپی ئاڵتونیشە بازاڕی گواستنەوەی گەرم نەبێت سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا تەنها 3 یانە لە جیهانی تۆپی پێ‌ كێشەی داراییان نییە و دەتوانن لە یەك دوو ساڵی داهاتوودا بە ئاسانی دۆن بگوازنەوە، بەڵام یۆڤی خۆی ئەو یانەیە نییە كە بیەوێت بۆند لەگەڵ یاریزانێكی تەمەن 37 ساڵ درێژ بكاتەوە، چونكە نرخی كریستیانۆ هێند كەم نییە لە جیهانی تۆپی پێ‌ تەنها یەك یاریزان نرخی لە بازاڕی یاریزاناندا بەرزترە ئەویش لیۆنێل میسی ئەرجەنتینییە دەنا نرخی دۆن هێن بەرزە تەنها یانەكانی (مانچستەر سیتی لە ئینگلتەرا و بایرن میونخ لە ئەڵمانیا و پاریس سان جێرمان لە فەڕەنسا دەتوانن بۆندی پێشكەش بكەن).

لە بەشێكی تری ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ دۆخی كریس كراوە لە نێوان ئەو 3 یانەیەدا: مانچستەر سیتی پێ‌ ناچێت هێند گەرم بێت بۆ چوونە نێو كێبڕكێی كڕینی یاریزانێكی تەمەن 37 ساڵەوە سەبارەت بە یانە باڤارییەكەش كە هەموو كات خوازیاری پەلكێش كردنی دۆن بوون، بەڵام ئەوانیش ئامادەییان تیایدا نییە نە نرخێكی خەیاڵی بە یاریزان بدەن سەرەڕای خۆشەویستییان بۆ ڕۆناڵدۆ نە ئامادەییان تیادایە یاریزانێكی تەمەن 37 ساڵ بگوازنەوە تەنها دەمێنێتەوە یانەی پاریس سان جێرمان ئەو یانەیەش چەندین جار ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە كە ئامادەن دۆن بگوازنەوە، بەڵام دۆخەكە لای ئەوانیش ئەو كات ئەوە دەبێت ئایا بۆندێكی چەند ساڵی و مووچەی ساڵانەی چەند ملیۆنی بە یاریزانێك دەدەن كە تەمەنی لە 37 دەبێت و ئەوان لە 38 ساڵی دا دەتوانن سوودی لێ‌ ببینن.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا