داوا دەكرێت پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ پرسی موچە رێكبخات

پۆڵەتیك پرێس:
بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان داوای كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی وەزیری دارایی كراوە.

ڕۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق بەبێ نوێنەرانی كورد یاسای قەرزو كورتهێنانی پەسەندكرد، كە لەنێو یاساكەدا پشكی كورد بەستراوەتەوە بە ڕادەستكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، تا ئێستاش چارەنووسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەنادیاری ماوەتەوە.

لەو بارەوە عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: وەك لیژنەی دارایی داوای كۆبونەوەبیەكی بەپەلەی پەرلەمانمان كردووە بەئامادەبونی وەزیری دارایی‌و نوێنەرانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی نەخشە رێگایەك بۆ خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران دابنێنن.

عومەر گوڵپی وتیشی: باشترین رێگا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم‌و بەغدا ئەوەیە، حكومەتی هەرێم شاندێك بنێرێتە بەغداو ئەو شاندە حكومەتی عێراق رازیبكات بەناردنی رێژەیەك لە نەوت لە رێگەی سۆمۆوە بۆ ئەوەی بیانوو نەكەوێتە دەست لایەنە عێراقییەكان، یان حكومەتی بەغدا بۆ ئەوەی بە پێی یاساكە 320 ملیارەكە نەنێرێت.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كرد، پێنج ساڵە حكومەتی هەرێم دەڵێت نەوت بۆ بەغدا دەینێرم، بەڵام نەیناردووە، نییەت باشی پیشاننەداوە، چونكە لە هەرێم سیستمێكی خراپی بەڕێوەبردن هەبووە بەتایبەت لە بواری نەوت، ئەو سیستمەش ماڵ وێرانی زیاتر و دۆخی دارایی ئاڵۆزتر بۆ هەرێم دەهێنێتە پێشەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵەیەكە كراوەو حكومەتی هەرێم ناچێتە ژێر باری ئەو هەڵانەی كردویەتی، لە نۆ كابینەی رابردوودا ئەوە كێشەكەیە، هاوكات جەخت دەكاتەوە، ئەركی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە چاكسازی راستەقینە بكات لەگەڵ بەغدا شەفاف بێت و رێكبكەوێت، پێداچوونەوەش بەگرێبەستە نەوتیەكاندا بكات تا بتوانێت موچەی فەرمانبەران بدات.

پێشتر بەپێی رێككەوتنی هەردوو حكومەتی هەرێم‌و عێراق، تا كاتی پەسەندكردنی یاسای بودجەی 2021 دەبوو بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا