وێبگەڕێکی نوێ دەبێتە هەڕەشە بۆسەر گوگڵ کرۆم

پۆڵەتیک پرێس

وێبگەڕێکی نوێ بەهۆی خاسیەتە تایبەتمەندەکانییەوە دەبێتە هەڕەشە بۆسەر گوگڵ کرۆم کە یەکێکە لە بەناوبانگترین و بەربڵاوترین وێبگەڕەکان لەنێوان بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت.

بەپێی ماڵپەڕی فۆربس، وێبگەڕەکە ناوی “برەیڤ-Brave”ە کە بەواتای ئازا دێت و بە بەهێزی چووەتە ناو جیهانی وێبگەڕەکانەوە و لە ماوەیەکی کەمدا توانیوییەتی ٢٠ ملیۆن بەکارهێنەری وێبگەڕەکانی دیکەی وەک گوگڵ کرۆم، مۆزێلا فایەرفۆکس و سەفاری بەلای خۆیدا رابکێشێت.

ژمارەی بەکارهێنەرانی وێبگەڕی “برەیڤ” لەماوەی ساڵێکدا بەڕێژەی ٪١٣٠ زیادیکردووە بەهۆی تایبەتمەندی پاراستنی زانیاری و تایبەتمەندی کەسیی بەکارهێنەر.

بریندن ئێچ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری برەیڤ دەڵێت: خەڵکی بێزاربوون لەو چاودێرییە سەرمایەدارییەی لەکاتی گەڕاندا دەکرێن بۆیە لە ئەنجامی ئەوە ٢٠ ملیۆن بەکارهێنەر پەنای بۆ وێبگەڕە نوێکە هێناوە تا بتوانن تەنیا خۆیان چاودێر بن بەسەر گەڕانەکانیانەوە.

لە ئێستادا وێبگەڕی برەیڤ مانگانە خاوەنی ٢٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەکارهێنەرە، ئەو ژمارەیەش لە تشرینی دووەمی رابردووەوە هەشت ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەکارهێنەر زیادی کردووە و رۆژانە حەوت ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا