پۆڵه‌تیك پرێس
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، كاركردن بۆ كه‌وتنه كارى كامێرا جێگیرەكان به‌رده‌وامه، تائێستا نه‌خراونه‌ته‌كار و هەركات كەوتنەكار، پێشوەخت شۆفێرانی لێ ئاگادار دەكەنەوە.
له‌پارێزگای سلێمانی 82 كامێرای گەڕۆكی تۆماركردنی سەرپێچی هاتوچۆ بوونی هەیە، ڕۆژانەش 40 كامێرایان لەناو سنوری پارێزگاكه بۆ تۆماركردنی سەرپێچییەكان دادەنرێن.
عەمید فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، “هه‌رچه‌ند بڕیاربوو له‌م مانگه‌دا 21 كامێره‌ى جێگیر له سنورى پارێزگاى سلێمانى بكه‌ونه‌كار، به‌ڵام به‌هۆى ته‌واو نه‌بونى كاره‌كانیان نه‌خراونه‌ته‌كار”.
وتیشى، “هیچ واده‌یه‌ك بۆ كه‌وتنه‌كارى ئه‌و كامێرانه دیارینه‌كراوه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى كاریان پێبكرێت، شۆفێران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه”.
له‌باره‌ى شێوازى تۆماركردنى سه‌رپێچى و وه‌رگرتنى غه‌رامه‌كانیش له‌رێگه‌ى ئه‌و كامێرا جێگیرانه‌وه، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی وتى “به‌هه‌مان شێوه‌ى كامێرا‌كانى دیكه‌یه، ده‌بێت شۆفێر بۆ پێدانى غه‌رامه‌كه سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بكات”.
به‌هۆی زۆربوونی ڕووداوكانی هاتووچۆ له‌نێو شاری سلێمانی، هاتووچۆی سلێمانی ده‌یه‌وێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تیژڕه‌ویی شۆفێران كامێرا جێگیره‌كانی تۆماركردنی تیژڕه‌ویی شۆفێران بخاته‌كار.