سەڵاح تووشی كۆڕۆنا بووە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

پاش ئەوەی گەڕایەوە بۆ میسڕ بە مەبەستی بەشداری كردن لە یارییەكانی هەڵبژاردەی نەوەكانی فیرعەون دا هەروەك بەشداری ئاهەنگی ژن گواستنەوەی براكەی كرد محەمەد سەڵاح ئەستێرەی ناوازەی یانەی لیڤەرپول تووشی كۆڕۆنا دەبێت.

بڕیارە ئەمشەو شەممە هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتی میسڕ لە چوارچێوەی گەڕی 3 ی یارییەكانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیای 2022 ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی تۆگۆ ببێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش ئەو هەڵبژاردەیە تەواوی ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە، بەڵام ناخۆشترین هەواڵ ئەوە بوو كە دەرئەنجامی پشكنینی تەواوی یاریزانەكان گەڕێندرایەوە تەنها محەمەد بە دەركەوتووە كە تووشی كۆڕۆنا بووە و هەڵگری ڤایرۆسی كۆڤید 19 ی سەر لە نوێ‌ بووەیە.

یەكێتی تۆپی پێی وڵاتی میسڕ لە پێگەی ڕەسمی خۆی هەواڵەكەی بڵاو كردەوە كە تیایدا هاتووە: ئەنجامی پشكنینی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكە گەڕاوەتەوە تیایدا تەنها سەڵاح هەڵگری ڤایرۆسی كۆڤید 19 ی سەر لەنوێ‌ بووەیە سەرەڕای ئەوەی هیچ دۆخیشی خراپ نییە و تەندروستیشی زۆر باشە، بەڵام پرۆتۆكۆڵەكانی فیفا دەڵێت دەبێت كەرەنتین بكرێت تا ماوەی 10 ڕۆژ دواتر پشكنینی بۆ ئەنجام دەدرێتەوە بەو هۆیەشەوە ئێستا محەمەد سەڵاح لە كەرەنتین دایە لە ماڵەكەی خۆی تا ماوەی 10 ڕۆژ پاشان پشكنینی بۆ ئەنجام دەدرێتەوە.

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوەش بكرێت كە یانەی لیڤەرپول لە دۆخەكە ئاگادار كراوەتەوە ئەوانیش هاوكاری خۆیان پێشكەش بە دەستەی پزیشكی هەڵبژاردەی میسڕ كردووە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا