چۆمان تۆڵەی لە سیروانی نوێ‌ كردەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

هەروەك چاوەڕوان دەكرا ڕووبەڕووبوونەوەكەیان ئاگرین و پڕ كێبڕكێ‌ و ململانێ‌ بێت پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەستپێكی وەرزی نوێی خولی نایابی فۆتساڵی خانمانی كوردستاندا هەردوو یانەكانی سیروانی نوێی پاڵەوانی پار وەرز و یانەی چۆمانی ڕكابەری تا یاری كۆتایی ڕووبەڕووبوونەوە.

سیروانی نوێ‌

یارییەكە لە سەرەتاوە بە كێبڕكێی نێوان هەردوو یانە پێنایی خۆی كرد، بەڵام ئەوەی لە خەیاڵی عەباس فەرەج و یاریزانەكانی دا نەبوو ئەو هێرشە بەردەوامە یەك لە دوا یەكانەی چۆمان كە دەستی پێ‌ كرد ئەمەش وای كرد هەر خێرا ئەو یانەیە بە 2 گۆڵ پێش بكەوێت بە بێ‌ ئەوەی سیروانی نوێ‌ بزانێت چی دەگوزەرێت لە نێو یاریگادا.

یانەی چۆمان

دۆخەكە پاش 2 گۆڵەكەی چۆمان وردە وردە لە دەست كاپتن سەمیرە و هاوڕێكانی دەرچوو بۆ دەستی شۆخانی ئەستێرەی تۆپی پێی خانمانی كوردستان و عێراق وردە وردە ئیدی یارییەكەیان بەو ئاقارەدا برد كە خۆیان ویستیان.

وەڵام دانەوەی سیروانی نوێ‌ شەرمنانە بوو بۆ هێرشی بەردەوامی تیپی بەرامبەر و نماییشی بەرزیان ئەمەش وای كرد لە كۆتاییدا چۆمان تۆڵەی دۆڕاندنی نازناوەكەی وەرزی ڕابردووی لە بەردەم سیروانی نوێ‌ بكاتەوە بە تۆمار كردنی 7 گۆڵ لە بەرامبەر تەنها 2 گۆڵ بۆ یانەی خاوەن یاریگا و پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو.

دەكرێت لە كۆتاییدا ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە سیروانی نوێ‌ پڕ دڵەڕاوكێ‌ و ناجێگیر و چۆمانیش ئامادە و پڕ چەك بە ورە و هێز و توانای یاریزانەكانی سەرەتایەكی جیاوازیان لە دەست پێكی وەرزەكەدا پێشكەش كرد.

شۆخان ئەستێرەی ناوازەی یانەی چۆمان و كوردستان و عێراق
كاپتن و ئەستێرەی سیروانی نوێ‌ و كوردستان سەمیرە

دانەر ئەسڵان

فۆتۆ/ هۆزار دانەر

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک