لیژنەی دارایی پەرلەمان لە بارەی یاسای قەرزەوە روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق روونكردنەوە لەبارەی پەسەندكردنی یاسای قەرزكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنن، نیگەرانن لەوەی لە جێگەی ئەوەی چاكسازی بكرێت هەوڵی قەرز دراوە.

لیژنەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكەن، ئەوان بڕی ئەو قەرزەیان لە 41 ترلیۆنەوە بۆ 12 ترلیۆن كەمكردوەتەوە.

باس لەوەشدەكەن، نیگەرانن لەوەی، لە جێگەی ئەوەی چاكسازی بكرێت و هەوڵبدەرێت سەرچاوەی داهات زیادبكرێت پەنا بۆ قەرز دەبرێت.

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوە دەكەنەوە، كۆمەڵێك بڕگە لەیاساكەدا هەن كە بەجێبەجێكردنیان لەگەڵ ئەنجامدانی چاكسازی لە ئایندەی نزیكدا رێگە چارەی كورتمەودا و خێران بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخەی كە ئابوری عێراقی تێكەوتووە.

دەشڵێن، “ناڕەزایی خۆمان نوێ دەكەینەوە سەر بەردەوامبوون لە سیاسەتی قەرزكردن وەك بەدیلێك بۆ دۆزینەوەی رێگا و چاكسازی راستەقینە و كاریگەر بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت دوای مشتومڕێكی زۆر لە نێوان حكومەت و پەرلەمانن سەرەنجام پەرەلەمانی عێراق لەبەرەبەیانی 12ی ئەم مانگە پرۆژە یاسای قەرزكردنی پەسەندكردو پشكی كوردیش لە پرۆژەكەدا لابرا، بەوهۆیەشەوە پەرلەمانتارانی كورد بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا