چ کاتێک بەغدا بودجە و مووچە دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان؟

 

سەرکردایەتی سیاسی کورد لە نوسینەوەی دەستووری عێراقی نوێ، لە دوای (٢٠٠٣) رۆڵی کارایان هەبوو، لە زۆر بۆنەشدا شانازیان پێوەی کردووە.

دەستووری عێراق بەڕێوەبردنی نەوتی بە هەماهەنگی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمەکان رێکخستووە، واتە رێگە نادات هەرێمی کوردستان بە تەنها مامەڵەی پێوەبکات.

لە راستیدا دەستوور زۆر سێکتری دیکەشی بە حکومەتی ناوەندی سپاردووە، وەکو فرۆکەخانەکان دەروازە سنووریەکان و هێزە چەکدارەکان، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان یٔەوانیش رادەستی بەغدا ناکات.

خەڵکی کوردستان دەبێت لەوە تێبگەن، بەغداد بە هیچ جۆرێک بودجە و مووچە نانێرێت، یٔەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی لەگەڵ نەکات و نەوتی رادەست نەکات.

هیچ گومانیش تێدا نییە سوننە و شیعە دۆخی دارایی خراپی هەرێمی کوردستانیان هیچ بۆ گرنگ نییە، بۆیە پاڕانەوە و لاڵانەوە تەنها کات کوشتن و خۆ لاواز نیشاندانە.

یٔەوەی گرنگە حکومەتی هەرێمی کوردستان یٔەنجامی بدات دوو رێگایە:

١- چاکسازی ریشەیی یٔەنجام بدرێت، هەموو داهاتەکان لە ناو یاسای بودجەدا بچێتە پەرلەمانی کوردستان و پەسەند بکرێت، کە من گومانم لەوە نییە داهاتی هەرێمی کوردستان کەم نییە و بەشی مووچە و خەرجییەکان دەکات.

٢- حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق رێکبکەوێت و نەوت لە رێگەی سۆمۆ بفرۆشرێت و دەروازەکان بە هاوبەشی بەڕێوەببرێن، بەغداش بودجەی کوردستان بنێرێت.

لەم دۆخەدا یٔەگەر کە هەرگیز روونادات یٔەوەیە، کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری هەرێمی کوردستان بکەت، لە بەرامبەر بەغدا، یان پاڵپشتی دارایی هەرێم بکات.

یٔەلەند مەحوی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا