ئەوەی ڕوویدا

ئەوەی ڕویدا، ئەنجامی بەڵێن شكاندنوو ئەو بێمتمانەییە بوو كە ماوەی چەند ساڵێكە لە نێوان هەرێم و ناوەندبوونی هەیەو لەم دواییانەش ڕوویان لەزیادبوون كردووە.

بەش بەحاڵی خۆم دەمێكە بانگەوازی ئەوە دەكەم؛ كە ئەو سیاسەتەی هەرێم لە بەرامبەر ناوەند پەیڕەوی دەكات؛ بۆشایی گەورەی ئەمنی، ئابوری، سیاسی و دیبلۆماسی دروست ئەكات و كاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی دوولایەنە بەخراپی جێدەهێڵێت و زیانی دوور مەودای لێدەكەوێتەوە؟! دوێنێ شەو لە پەرلەمانی عێراق، دەرئەنجامی فەشەلی سیاسیمان دییەوە بەتایبەت؛

‎سیاسەتی فاشلی نەوتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لەنیعمەتەوە بۆ خەڵكی هەرێم خەریكە دەبێتە نیقمەت

لایەنێكیتر ئەوەیە لەم شانۆسیاسییە ڕوویدا ئەوەیە؛ سەركردایەتی سیاسی لەهەرێم، بەشێوەكۆنەكە لەگەڵ پرۆسەی سیاسی مامەڵەدەكەن؛ لەوەنەگەیشتوون كە هاوكێشەكە سەرلەبەری گۆڕاوە! چونكە ئێستا دۆخێكیتر لەپرۆسەی سیاسی دەگوزەرێت. زۆرینەی هەڵوێستەكان لەناو پەرلەمانی عێراق یەكلادەكرێنەوە و پابەند بوونی پێش وەخت وەك جاران نەماوە لەبەردەم دیاریكردنی هەڵوێستی نوێنەرانی ناو ئەنجوومەنەكە؛ بەوجۆرە هەر ئەوە تاكە ئەڵتەرناتیڤنییە كەلۆبی سیاسی تەنها لەگەڵ سەركردەسیاسییەكان بكرێت.

لەدۆخێكدا ئەگەر لەگەڵ سەرۆكی حزب و سەرۆك فراكسیۆنەكانیش رێككەوتن واژوو بكرێت لە پرۆسەی یەكلایكردنەوەدا، هاوكێشەیەكیتر خۆی دەسەپێنێت؛ كەئەوەنییە تۆ لەسەری ڕێككەوتوویت!

بەداخەوە باس لەوەشدەكەم نوێنەرانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران؛ هێندە بەهێز نین كە دەرئەنجامی دیالۆگ و ڕێككەوتنەكان لەبەرژەوەندی هەرێم یەكلایبكەنەوە؛ ئەوەی ڕوویدا چاوەڕوانكراوبوو؛ نەمانی متمانە هەرئەمەی لێبەدی دێت.

وابڕوات شەبەقی گەورەی سیاسی لە ئاست بەردەوامی ئەم بێمتمانەییەدا لە نێوان هەردوولا دروستبێت.

ئاڵا تاڵەبانی

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک