تانگۆی ئەرجەنتین یەكسان بوو

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەكانی ئەرجەنتین و پارەگوای بە كۆتا هات بە یەكسان بوون بە گۆڵێك بۆ هەر هەڵبژاردەیەك.

سەرەڕای ئەوەی لیۆ میسی گۆڵی دووەم و بردنەوەشی بۆ ئەرجەنتین تۆمار كرد، بەڵام دوای ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئەرجەنتین داوەر گەڕایەوە بۆ ڤار و گۆڵەكەی ڕەت كردەوە بەو هۆیەشەوە یارییەكە گەڕایەوە خاڵی یەكسانی ئەنجامی كۆتاییش هەر بەو شێوەیە بوو.

پێش ئەو یارییەش یاری یەكەمی گەڕی 3 ی پاڵاوتنەكان بەڕێوەچوو بوو تیایدا هەڵبژاردەی ئۆكوادۆر توانی بردنەوە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی بۆلیڤیا تۆمار بكات.

یارییەكان ئەمشەو هەینی و بەرەبەیانی سبەی شەممەش بەردەوام دەبن.

بۆلیڤیا 2 X ئیكوادۆر 3
ئەرجەنتین 1 X پارەگوای 1

سەعات 11.30 ئەمشەو هەینی
كۆڵۆمبیا X ئۆرەگوای

سەعات 2 ی بەرەبەیانی سبەی شەممە
چیللی X پیرۆ

سەعات 3.30 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە
بەرازیل X ڤەنزوێلا

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا