پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “پێشتر ده‌وترا ناوه‌ند و هه‌رێم له رێككه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه، ئێستا ده‌بێت ئه‌و شاندانه‌ى پێشتر چوون بۆ به‌غدا ئه‌وه بۆ خه‌ڵكى كوردستان روون بكه‌نه‌وه بۆچى گفتوگۆ و لێك نزیك بوونه‌وه‌كان تێكچوون”.
عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “ئه‌و شاندانه‌ى هه‌رێم كه چوونه‌ته به‌غدا پێویسته ئه‌وه روون بكه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵكى كوردستان هۆكارى چییه لێكتێگه‌شتن و گفتوگۆكان تێكچووه، چونكه ئێستا له‌دواى تێپه‌ڕاندنى ئه‌و پرۆژه یاسایه چاره‌سه‌ره‌كان قورستربوون وه‌ك پێش تێپه‌ڕاندنى پرۆژه یاساكه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان وتیشى: سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رپرسه له‌وه‌ى چۆن چاره‌سه‌رى ژیانى خه‌ڵك و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
رۆژى پێنج شه‌ممه 26 په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه جیاوازه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌زوترین كات شاندێك ره‌وانه‌ی به‌غداد بكات و پرسی نه‌وت و خاڵه سنورییه‌كان و شایسته‌ی دارایی ته‌واوه‌تیی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقیی دا یه‌كلابكاته‌وه، هه‌روه‌ك داوایانكردووه په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێكى به‌په‌له له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ئه‌نجام بدات.
رۆژی پێنج شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ یاسای قه‌رزی په‌سه‌ندكرد، به‌گوێره‌ی یاساكه هه‌رێمی كوردستان تا نه‌وت ڕاده‌ست نه‌كات هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رناگرێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “له‌پێناو یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى فیدرال و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌كرێت”.