عوسمانی حاجی مەحمود: قادری حاجی عەلی و هاوڕێكانی بەناچاری‌ گۆڕانیان جێهێشت

پۆڵەتیك پرێس
عوسمانی حاجی مەحمود سەركردەی پێشووی گۆڕان رایگەیاند، قادری حاجی عەلی و هاوڕێكانی لە گۆڕان بێهیوان بوون و بەناچاری‌ و بێ بوونی ململانێ و دروستكردنی بەربەست‌ گۆڕانیان جێهێشت.

عوسمانی حاجی مەحمود لەمەراسیمی بەخاكسپاردنی قادری حاجی عەلی سەركردەی دیاری كوردستان وتی، ” دوای كۆچی دوای نەوشیروان مستەفا، قادری حاجی عەلی و هاوڕێكانی هەوڵیاندا گۆڕان لەپێناو ئەو پرەنسیپ و دروشمانەی كە لە پێناویدا دامەزرا بەردەوام بێت، بەڵام دوای نائومێدبوونیان، گۆڕانیان جێهێشتوو وەك كارەكتەری سەربەخۆ مانەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، قادری حاجی عەلی بەوە ناسراوە كە بەردەوام پشتیوانی دەنگی ئازادو میدیای ئازاد بووە، هەمیشە هاوكار بووە بۆ چەسپاندنی ئازادی رادەربڕین.

وتیشی، “قادری حاجی عەلی لەپێناو بەلاڕێدا نەبردنی گۆڕان‌و لانەدان لەو پرەنسیپانەی لەپێناویدا دامەزرابوو لەسەردەمی خوالێخۆشبوو (نەوشیروان مستەفا)دا، چەندینجار لەگەڵ ژمارەیەك لەهاوڕێكانیدا هەڵوێستیان ڕاگەیاندو كاركردنی خۆیان هەڵپەساردو لەو پێناوەشدا ڕوبەڕوی چەندین ئاستەنگ‌و بەربەست بونەوە”.

قادری حاجی عەلی سەركردەی دیاری كوردستان رۆژی 10ی تشرینی دووەمی 2020 لەشاری سلێمانی ‌و بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەتەمەنی 65 ساڵیدا كۆچی دوایكرد، ئەمڕۆش لەمەراسیمێكدا لە گۆڕستانی ئابڵاخ لە سلێمانی بەخاك سپێردرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا