ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ حكومه‌تی عێراق له‌ماوه‌ی 20 ڕۆژدا دوو موچه‌ دابه‌شبكات

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت:”ئەگەر ئەمڕۆ یاسای قەرز پەسەند بكەین، سبەی دەستدەكرێت بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10ـی فه‌رمانبه‌رانی عێراق.

ئەمرۆ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر یاسای قەرز بۆ موچەی فەرمانبەران دەدات، لەبارەی ڕاده‌ستنه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌به‌غدا كه‌ ئێستا په‌رله‌مانتاره‌ عه‌ره‌به‌كان كردویانه‌ته‌ پاساوێك بۆ دانه‌نانی پشكی هه‌رێم له‌یاسای قه‌رز، هۆشیار عه‌بدوڵڵا، ئەندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسیۆنی گۆڕان به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، سیاسەتە هەڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕووگیریی بۆ ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا دروستكردووە.

له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌به‌رده‌م پشكی هه‌رێمه‌ له‌یاسای قه‌رز هۆشیار عه‌بدوڵڵا وتی، “ئێمە ئێستا لە هەوڵی ئەوەداین لەو یاسای قەرزەدا پشكی هەرێمی كوردستان جێگیربكەین، راستە بەشێك لە فراكسیۆنه‌ شیعەكان دژی ئه‌وه‌ن، بەڵام دەمانەوێت بەو شێوازە تێی بپەڕێنین كە گه‌ره‌نتی ناردنی 320 ملیار دیناری مانگانە بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكەین”.

ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هۆشیار عه‌بدوڵڵا ڕایگه‌یاند، “ئەمرۆ ئه‌گه‌ر یاسای قەرز پەسەند بكەین، سبەینێ دەستدەكرێت بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، هاوكات لە كۆتایی مانگی 11ـشدا موچه‌ی هه‌مان مانگ دابەشدەكرێت، بۆ ئەوەی بابه‌تی دواكەوتنی موچە لە عێراق چارەسەربكرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌ڵێنی وه‌زیری دارایی عێراق بوو بۆ ئێمه‌ كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا