پۆڵه‌تیك پرێس:
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ دیارینه‌كردنی پشكی كورد له‌یاسای قه‌رز، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای قه‌رز بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات، له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌نێو لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان دروستبووه بۆ دیارینه‌كردنی پشكی كورد له‌یاسای قه‌رز ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌كه به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د سه‌فار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان پێیانوایه ده‌بێت هه‌رێم ده‌ست به ڕاده‌ستكردنی نه‌وته‌كه‌ی بكات، په‌رله‌مانتارانی كوردیش گوتویانه ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی بۆ ساڵی نوێ له‌به‌رده‌ستدا ماوه به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت و پشكی هه‌رێم له‌به‌غداوه بنێردرێت، دواتر و له‌گه‌ڵ بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت ڕێكبكه‌ون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شیروان میرزا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، ئه‌وان ئەگەر بزانن پشكی کوردستان له یاسای قه‌رزدا دیاری ناكرێت، ئه‌وا بەشداری لە دانیشتنەکەی په‌رله‌مان ناکەن.
دوای ئەوەی بڕی پێشنیازکراو بۆ قەرز لە 41 ترلیۆن دینارەوە بۆ 12 ترلیۆن کەمکرایەوە، لە دانیشتنی ئه‌مڕۆ چوارشەممەی پەرلەمان یاسای قەرز تێدەپەڕێنرێت.