عێراق پێشبینی هەناردەکردنی ٦٠٠ هەزار تەن خورما دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پێشبینی دەکات ٦٠٠ هەزار تەن لە جۆرە جیاوازەکانی خورما لەم وەرزەدا هەناردە بکات.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، مەهدی سەهر جەبوری بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لەوە کردووە، رێژەی خورمای هەناردەکراو بۆ وڵاتانی چین و بەنگلادش، تورکیا و هندستان، میسڕ و سوریا، ئوردن و ئیمارات ١٠٠ هەزار تەنی تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت ئۆپراسیۆنەکانی هەناردەکردنی خورمای هەمەجۆر لەم وەرزەدا بگاتە ٦٠٠ هەزار تەن.

باسی لەوەش کرد، لە گرنگترین پارێزگاکانی عێراق بۆ بەرهەمهێنانی خورما کەربەلا، دیالە، بابل و بەسڕەیە، وتیشی: وەزارەتی کشتوکاڵ سەرجەم ئاسانکارییەکان بۆ هەناردەکەران و کۆمانیاکانی بەبازاڕکردن دەکات تا پشکی عێراق لە بازاڕە جیهانییەکانی خورما بگەڕێتەوە.

بەشێوەیەکی گشتی عێراق کەمتر پشت بە هەناردەکردنی بەرهەمە نانەوتییەکان دەبەستێت لەگەڵ ئەوەی یەکێکە لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی بەرهەمی کشتوکاڵی و کانزایی و بەرهەمە نانەوتییەکانی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا