پۆڵه‌تیك پرێس:
په‌یمانگه‌ی كارنگی بۆ ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینیده‌كات ساڵی داهاتوو ئابووریی عێراق به‌ته‌واوی هه‌ره‌سبهێنێت.
په‌یمانگه‌كه كه باره‌گای سه‌ره‌كی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه له‌ڕاپۆرتێكدا له‌باره‌ی دۆخی سه‌ختی ئابووریی عێراقه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و قه‌یرانه‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی سعودییه و ڕوسیا له‌سه‌ر نرخی نه‌وت دروستبوه، كاریگه‌ریی كورت و دورمه‌ودای له‌سه‌ر ئابووریی عێراق هه‌یه.
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی كورتمه‌ودا په‌یمانگه‌كه ده‌ڵێت، به‌غدا ڕوبه‌ڕوی بێتوانایی له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها داهاتی عێراق به‌وشێوه خراپه كه بۆ نیوه دابه‌زیوه به‌رده‌وام ده‌بێَت.
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی دوومه‌ودا په‌یمانگه‌ی كارنگی بۆ ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینیده‌كات، عێراق له ساڵی داهاتوودا ڕوبه‌ڕوی هه‌ره‌سهێنانی ته‌واوه‌تی ببێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی بێتوانایی له‌دابینكردنی خه‌رجی مانگانه‌ی وڵات.
هه‌رچه‌نده ئێستا نرخی نه‌وت به‌راورد به‌مانگه‌كانی ڕابردوو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و داهاتی مانگانه‌ی عێراقیش بۆ 3.52 ملیار دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه داهاتێكی كه‌م و مه‌ترسیداره بۆ عێراق، چونكه ساڵی ڕابردوو عێراق ته‌نها له‌داهاتی نه‌وتدا مانگانه 6 ملیار دۆلاری بۆ ده‌گه‌ڕایه‌وه.