دادگای ئیتاڵیا ناپۆلی و ڕۆمای بێ‌ هیوا كرد

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی هەردوو یانەكانی ڕۆمای پایتەخت و ناپۆلی باشوری داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری دادگای وەرزشی ئیتاڵیایان بەرز كردەوە بە مەبەستی پێداچوونەوە بە بڕیارەكانی پێشووی دادگا كە لە دژیان درا بوو دادگای ئەو وڵاتە لە بەشی كێشەكانی وەرزش و پێداچوونەوە هەردوو یانەكەی بێ‌ هیوا كرد و بڕیارەكەی پێشووی جێگیر كرد.

سەرەتا وەڵامی دادگای پێداچوونەوە بۆ یانەی جارلۆ ڕۆسی پایتەخت بە نەخێر بوو سەبارەت بەو داوایەی پێشكەشیان كرد بوو بە گەڕاندنەوەی خاڵەكانی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هیلاس فیرۆنادا وەڵامی دادگا بۆ یانەی ڕۆما ڕوون و ئاشكرا بوو پێیان ڕاگەیاندن كە ئەوان یاریزانێكیان بەشداری پێ‌ كردووە لەو یارییەیان دا كە ناوی لە لیستی یاریزانانی یانەكەدا نەبووە كە ئەویش ئەمادۆ دیاوارای غینی بوو كە تەمەنی بووە 23 ساڵ هەر بۆیە یانەی ڕۆما بە دۆڕاو هەژمار كرا لەو یارییەیدا بە ئەنجامی 0 – 3 .

سەبارەت بە داوای پێداچوونەوەكەی ناپۆلی كە بە هەمان شێوەی ڕۆما ئەویش بەرامبەر بە یۆڤی بە دۆڕاو تۆمار كرا بە ئەنجامی 0 – 3 دادگای وەرزشی ئیتاڵیا پاساوەكەی ئەویشی ڕەت كردەوە كە لە كاتی یارییە لوتكەكەدا گەشتی نەكرد بۆ تۆرینۆ بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی خانمە پیرەكە هەر بۆیە لەو كاتەدا بڕیاری هەژمار كردنی بە دۆڕاو بە ئەنجامی 0 – 3 تۆمار كرا لەگەڵ لێشكاندنی خاڵێك كە بەو هۆیەشەوە یانەكە ئێستا لە پلەی 3 ی ڕیزبەندی كالچیۆ دایە بە 15 خاڵ.

بەم جۆرەش كۆتایی بەو دوو مەلەفەی تۆپی پێ‌ هات لە بەشی وەرزشی دادگای وەرزشی سەر بە یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە ڕۆمای پایتەخت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا