لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی هۆڵی ئاشتی دەكرێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لە كۆتا ڕۆژی پاڵەوانێتی یانەكانی باكوری عێراق بۆ هونەری بەرگری موای تای تایلەندی گرژی و ئاڵۆزی لە نێو هۆڵی یانەی ئاشتی شاری سلێمانی دروست بوو نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی چەند بڕیارێكی لەو بارەیەوە دەركرد.

ئێوارەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە هۆڵی ئاشتی شاری سلێمانی كۆتا ڕۆژی پاڵەوانێتی موای تای یانەكانی باكوری عێراق بەڕێوەچوو تیایدا یانەی سیروانی نوێی شاری سلێمانی توانی لە سەر هەردوو ئاستەكانی پێشكەوتوان و لاوان پلەی یەكەم بە دەست بهێنێت، بەڵام دوای كۆتایی هاتنی پاڵەوانێتییەكە گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو لە نێوان چەند یاریزانێكی یانەی سیروانی نوێ‌ و چەند كەسێك كە لە شاری هەولێرەوە هات بوون لەگەڵ یاریزانێك كە بەشداری پاڵەوانێتییەكەی كرد بوو.

پاش بڵاو بوونەوەی ڤیدیۆیەكی دزەپێكراو سەبارەت بە ڕووبەڕوو بوونەوەی نێو هۆڵەكە و دواتر تەقە كردن و گرژی و ئاڵۆزی لە ناو هۆڵەكەد لە میدیای كوردستان و سۆشیال میدیای گشتییەوە دكتۆر دیار محەمەد سدیق سەرۆکی نوێنەرایەتی سلێمانی بە وەكالەت بڕیاری دا:

1/ هەڵپەساردنی سەرجەم كار و چالاكییەكانی یەكێتی موای تای عێراق لقی سلێمانی تا كاتێكی نادیار

2/ پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوە ناوەرزشییەی لە هۆڵی یانەی ئاشتی ڕوویدا

3/ دانانی 3 ئەندام بە لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە و دواتر پێشكەش كردنی ڕاپۆرتی تێروتەسەل لەو بارەیەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا