ڕامۆس و ڕیاڵ و خاڵی كۆتایی

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە هەواڵەكانی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا باس لە كۆتایی پەیوەندی نێوان ڕیاڵ مەدرید و كاپتنەكەی سێرجیۆ ڕامۆس دەكەن.

بە پێی ئەوەی ڕۆژنامەی marca بڵاوی كردۆتەوە فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ڕیاڵ كە دەبوو ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەگەڵ بەڕێوبەری كاروبارەكانی كاپیتانۆ مێژووییەكەی یانەكە كۆببێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆ كردن لە بارەی بۆندەك نوێیەكەیەوە بە هیچ جۆرێك دانەنیشتووە تەنانەت پەیوەندی تەلەفۆنیشی لەگەڵ ئەنجام نەداوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستۆتە ڕوو: كێشەی ڕامۆس بۆندێكی 2 ساڵەیە و دەیەوێت لە پاش بۆندەكەی ئێستای كە لە ساڵی 2021 بە كۆتا دێت بۆندێكی تری 2 ساڵی پێشكەش بكرێت لە بەرامبەردا سەرۆكەكەی ڕیاڵ لە پار ساڵەوە هەمان هەڵوێست و هەمان قسە دەكاتەوە كە ئەوان بۆندی لە ساڵ زیاتر بە هیچ یاریزانێك نادەن كە تەمەنی لە سەرو 30 ساڵییەوە بێت.

لە كۆتایی دا ڕۆژنامەی ماركای مەدرید دەپرسێت: ئایا ئەوەی ئێستا دەبینیرێت پێمان دەڵێت كە ئیتر خاڵی كۆتایی لە پەیوەندی نێوان ڕیاڵ مەدرید و كاپتنە ناوازەكەی سێرجیۆ ڕامۆسی ئەندەلوسی دادەنرێت یاخود شتێكی تر لە داهاتوودا ڕوو دەدات؟

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا