هەواڵێكی خۆش بۆ كومان و كۆنتی

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بڵاویان كردەوە كە لە میركاتۆی زستانەی داهاتوودا یانەی ئینتەر میلانۆ هەوڵەكانی چڕ دەكاتەوە بە مەبەستی پەلكێش كردنی یاریزانێكی یانەی بەرشەلۆنە كە ئەو هەوڵەش ڕۆناڵد كومان زۆر دڵخۆش دەكات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە ڕاپۆرتە هەواڵێكی تایبەتدا بڵاوی كردەوە: لە سەر داوای ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەر یانەی ئینتەر میلان كەوتۆتە جووڵە بە مەبەستی گواستنەوەی جونیۆر فیریبۆی یاریزانی لاوی هێڵی بەرگری یانەی بەرشەلۆنە كە لەم وەرزەدا ڕۆناڵد كومان تەنها 30 خولەكی پێ‌ داوە یاری تیادا بكات ئێستاش بە سوود وەرگرتن لە تواناكانی سێرجنت دێست لە هەردوو باڵەكانی یاریگا ئەگەر هات و جۆردی ئالبا تووشی پێكان هات لای چەپ و ئەگەریش ئالبا گەڕایەوە ئەوا دێست دەچێتەوە لای ڕاست ئیدی بە هیچ جۆرێك ئەو ڕاهێنەرە ئامادەیی تیادا نییە بوار بە فیریبۆ بداتەوە.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە: كۆنتی هیوای زۆر بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە هەیە لە بەرشەلۆنەوە بۆیە داوای كردووە تا لای چەپی یاریگای یانەكەی بە تواناكانی ئەو لاوە ببوژێنێتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا