كازمی و محەمەد بن سەلمان كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە هەریەكە لە كازمی و جێنشینی سعوودییە لەرێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبونەوەیەك ئەنجام بدەن و تێیدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بكەن.

حەمید غزی ئەمنیداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان عێراق و سعوودیە، مستەفا كازمی و محەمەد بن سەلمان لەرێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبوونەوەیەكی هاوبەش ساز دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوولا تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان دەكەن و هەردولا خواستی ئەوەیان هەیە وەبەرهێنانی نێوانیان بگەیەنن بە ١٠ ملیار دۆلار.

ئەو كۆبوونەوانەش بەئامانجی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتننامە و لێكتێگەیشتنانە ساز دەكرێن كە لە ٢٠١٩دا لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ كراون.

دوای هەڵبژاردنی كازمی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق، رۆژی هەشتی ئایاری ئەمساڵ محەمەد بن سەلمان جێنشینی شای سعودییە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجامدا و تێیدا بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ پیرۆزبایی و بانگهێشتنامەیەكی ئاراستەكرد تاوەكو سەردانی وڵاتەكەی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا