لە ئەمریکا یەکەمین گەشت بە سیستمی هایپەرلوپ ئەنجامدرا

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤێرجن هایپەرلوپ Virgin Hyperloop لەڕێی نوێترین تەکنەلۆجیاوە یەکەمین گەشتی خێرای سەرنشینی ئەنجامدا بەمەش رەنگە شێوازی گواستنەوەی مرۆڤ و کەلوپەل گۆڕانکارییەکی گەورەیان بەسەردابێت.

کۆمپانیاکە رایگەیاند، جۆش گیگڵ و سارا لوچیان بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە گەشتوون بەخێرایی ١٧٢ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا لە ناوەندی تاقیکردنەوەی DevLoopی سەر بە کۆمپانیاکە لە لاس ڤێگاس.

The Virgin Hyperloop Just Completed Its First Test Run With Passengers –  Robb Report

لەوبارەیەوە سوڵتان ئەحمەد بن سەلیم سەرۆکی کۆمپانیای ڤێرجن هایپەرلوپ رایگەیاند، چێژێکی زۆرم وەرگرت کە مێژووم بینی لەبەرچاوما خۆی دروست کرد.

لە سیستمی هایپەرلوپدا بەنزیکەیی گەشتەکان دەنگیان نابێت، ئەم سیستمە رێگە دەدات بەئەنجامدانی  گەشتی نێوان نیویۆرک و واشنتۆن تەنیا بە ٣٠ خولەک، ئەوەش واتە دوو جار لە گەشتی فڕۆکەی بازرگانی و چوار جار لە گەشتی شەمەندەفەر خێراتر دەبێت.

وا پێشبینی دەکرێت، تەکەلۆجیای هایپەرلوپ بتوانێت لە داهاتوودا مرۆڤ و کەل و پەلەکان بەخێرایی ٩٦٦ کیلۆمەتر و زیاتر لە سەعاتێکدا بگوازێتەوە، هەتا ئێستاش کۆمپانیای ڤێرجن هایپەرلوپ زیاتر لە ٤٠٠ گەشتی بێ سەرنشین لە ناوەندی نیڤادا لە ئەمریکا ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا