لیرەی توركی دابەزینێكی تر بەرانبەر دۆلار تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی لیرەی توركی دابەزینێكی تری بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی تۆماركرد، كە چەند رۆژێكە بە بەردەوامی نرخەكەی دابەزین تۆمار دەكات.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەر بووە بە 8.58 لیرەی توركی، كە رێژەی دابەزینەكەی 3.12% بووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، بەم دابەزینە، دابەزینی نرخی لیرە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا گەیشتووەتە 30%، كە ئەوەش بەرزترین رێژەی دابەزینە تۆماریكردووە.

پێشتریش بەهۆی دابەزینی نرخی لیرەی توركییەوە، سەرۆكایەتی كۆماری توركیا سەرۆكی بانكی گۆڕی‌و دواتریش بیرات ئالبایراك دەستی لەپۆستی وەزیری دارایی‌و گەنجینەی توركیا كێشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا