دۆڕاندن لە یاریگای گۆڵفدا

یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی گەمەكردن لەیاریگای گۆڵفدا ئەوەیە دۆڕاو و براوە نابێت گۆڕەپانەكە جێبهێڵن تاوەكو لیژنەی تایبەتمەند هەڵسەنگاندن بۆ شوێنەواری یاریەكە دەكات ، پێش چوونە دەرەوەی یاریچییەكان دەبێت ئەو زەرەروزیانەی بەر گۆڕەپانەكە كەوتووە لایەنی دۆڕاو قەرەبووی بكاتەوە .

لەیاری گۆڵفدا یەك ئامانج بەدیاری كراوی نییە ، دەشێت تا حەوت چاڵ هەبێت بۆئەوەی بكرێتە ئامانجی تۆپی بەر سەوڵەجانەكان . هەندێك جار لێدانی توند و دوور مەودا ئامانج دەپێكێت ، بەپێ ی دووری چاڵی ئامانجەكە جاری واش هەیە لێدانی نەرم و كورت مەودا سەركەوتن و بردنەوە بەدەست دێنێت .

گەورەترین ڕووبەری گۆرەپانی یاری لەچاو وەرزشەكانی دیكەدا ، گۆڕەپانی یاری گۆڵفە ، ڕاستە سادە و سروشتی دیارە ، بەڵام پێچ و پەنا و زۆنگاو و چیمەن و بێشەڵانی زۆری تیادایە . هەركاتێك بەهۆی لێدانێكی هەڵەوە تۆپەكە بكەوێتە ناو گۆمەئاوەكە یان بێشەڵانەكەوە ، جگە لەوەی ئابڕووچوونە بۆ كەسی یاریچیەكە ، لەهەمان كاتدا سزای ماددی زۆری لەسەرە چونكە بەهۆی گەڕان بەدوای تۆپەكەدا ، سروشتی یاریگاكە دەشێوێت و لەكاتی بەرانبەریش بەفیڕۆ دەڕوات ..

ئێستا ترامپ لە گۆڕەپانی گۆڵفەكەدا بەدوای تۆپەكەدا دەگەڕێ ، هێشتاكە لە ناو یاریگاكەدا ماوە ، ڕەمزیەتی هەڵبژاردنی كات بەسەربردنیشی لە یاریگای گۆڵفدا ، بۆ سووربوونی لەسەر پەسەند نەكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەگەڕێتەوە كە هەمان ئەو یاسا و ڕێسایانەن كە لەیاری گۆڵفدا ڕێگەپێدراون ..

هونەر تۆفیق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا