بیانیچ بێ‌ هیوایە لە دۆخی خۆی

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە هەواڵەكانی ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویان كردەوە كەوا میرالیم بیانیچی بۆسنی یاریزانی نێوەندكاری یانەی بەرشەلۆنە هەست بە ئاسودەیی ناكات و بێ‌ هیوایە لە دۆخی لەگەڵ یانەكە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی كردەوە: بڕیار بووە لە یاری ئەم هەفتەیەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە ڕیاڵ بیتیس كومان یاری بە بیانیچ بكات، بەڵام دواتر لە سەر كورسی یەدەگ داینیشاندووە تا خولەكی 86 ی یارییەكە كە تەنها 4 خولەك لە یارییەكە ماوە ئینجا داوای لێ‌ كردووە ئامادە بێت بۆ چوونە نێو یاریگاوە ئەو هەڵسوكەوتەش نەك تەنها بیانیچ بەڵكو یاریزانەكانی تریشی شۆك كردووە، چونكە ئەو ماوەیە بۆ یاریزانێكی وەك بیانیچ هیچ نییە ئەگەر بەراوردی ئاستی بكرێت لەگەڵ یانەكە لەوەتەی یاری دەكات.

مۆندۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە: بیانیچ لە 4 یاری لالیگادا یاری كردووە و لە 3 یاری چامپیۆنسیش بەشداری كردووە و پاسەكانی لە 94% ی ڕاست بووە كە ئەوە ڕێژەیەكی زۆر بەرزە، بەڵام تا ئێستاش ڕۆناڵد كومان پشتی پێ‌ نابەستێت بەڵكو بەردەوام یاری بە سێرجیۆ بۆسكێس دەكات كە زۆرێك لە شرۆڤەكان و هەوادارانی تۆپی پێ‌ لە ئێستادا بە كێشەی گەورەی هێڵی ناوەندی بەرشەلۆنە ناوزەندی دەكەن.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا