پوتین بڕیاری دوورخستنەوەی چەندین وەزیری دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی رووسیا چەند گۆڕانكارییەكی لە حكومەت كردووە و چەندین وەزیری لە پۆستەكانیان دوورخستەوە.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا بەرپرسی هەریەك لەوەزارەتەكانی وەزارەتەكانی گواستنەوە و سامانە سروشتییەكان و ئاوەدانكردنەوە و سەرۆكی روسیا بۆ هەرێمی ئورال ( هەرێمی نێوان ئەوروپاو ئاسیا ) لەكار دوورخستووەتەوە.

هاوكات سەرۆكی رووسیا واژۆی لەسەر زیادكردنی ژمارەی جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕوسیای لەنۆ كەسەوە بۆ دە كەس كرد.

لای خۆیشیەوە، میخائیل میشوستتن، سەرۆك وەزیران پێشنیازی كردووە ئەلیكساندەر نۆڤاك، كە وەك وەزیری وزەی ڕوسیا خزمەتی كردووە، وەك جێگری سەرۆك وەزیران دابنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا