مەسرور بارزانی سەردانی ئەوروپا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەئامانجی پەرەپێدانی بواری ئابووری ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی چەند وڵاتێكی ئەورپا دەكات.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەو سەردانەیدا بۆ ئەوروپا سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای چەند وڵاتێكی ئەوروپیدا كۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبونەوەكاندا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئەوروپاو بواری ئابووری دەكرێت.

جوتیار عادل باسی لەوەكرد، حكومەتی هەرێم هەوڵ دەدات سوود لە شارەزایی و تواناكانی وڵاتانی ئەوروپا وەربگرێت تاوەكو لەبوارەكانی پەرەپێدانی دۆخی ئابووریی و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری سوودی لێ ببینێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا