هاتریكە پیناڵتی لە سەر ڕیاڵ تۆمار كرا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
سەرجەم یارییەكانی هەفتەی 9 ی خولی لالیگای وڵاتی ئیسپانیا كەمێك لەمەوبەر بە بردنەوەیەكی گەورەی شەمشەمە كوێرەكانی ڤالەنسیا بەرامبەر بە یانەی شاهانەی مەدرید بە كۆتا هات كە تیایدا كارلۆس سۆلار توانی 3 پیناڵتی و هاتریك بەرامبەر تیبۆ كۆرتوا تۆمار بكات و ڕافائیل ڤارانیش گۆڵەكەی تری ڤالەنسیای لە سەر گۆڵی خۆیان تۆمار كرد.

ڕیاڵ سۆسیدادی پێشەنگی خولەكەش توانی بردنەوە بەرامبەر بە یانەی گرانادا تۆمار بكات بەوەش ئەو یانەیە بە تەنها لە پێشەنگی خولەكەدا مایەوە و ڕیاڵی لە كۆڵ بۆوە و بەرشەلۆنەش هەر زۆر دوورە لێیەوە.

بەو دۆڕاندنەش ڕیاڵ كەوتە خوارەوە و لە پلەی 4 ی ڕیزبەندی دا وەستایەوە بە 16 خاڵ بەرامبەر بە 20 بۆ سۆسیداد و ڤیاڕیاڵیش بە بردنەوەی بەرامبەر بە یانەی خیتافی توانی پلەی دووەمی ڕیزبەندی بگرێت بە 18 خاڵ و ئەتڵەتیكۆ مەدریدیش بە 17 خاڵ لە پلەی سێیەم دایە.

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
خیتافی 1 X ڤیاڕیاڵ 3
سۆسیداد 2 X گرانادا 0
ڤەلەد وەلید 2 X بلباو 1
لیڤانتی 1 X ئالاڤێس 1
ڤالەنسیا 4 X ڕیاڵ 1

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا