لیڤەركوزن و گلادباغ كلاسیكۆیان تۆمار كردەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی هەفتەی كلاسیكۆی ئەڵمانیا بە یارییەكی ئاگرین بە كۆتا هات لە نێوان هەردوو یانەكانی بایەر لیڤەركوزن و یانەی بروسیا مینشن گلادباغ كە هیچی لەو یارییە ئاگرینە كەمتر نەبوو كە لە نێوان دۆرتمۆند و بایرن بەڕێوەچوو لە ڕۆژی شەممەدا.

دوا دوو یاری هەفتەكە 10 گۆڵیان تیادا تۆمار كرا كە ژمارەیەكی زۆر بوو بۆ دوو یاری بە تایبەت یاری كۆتایی كە تیایدا لە سەر یاریگای بای ئەرینا لیڤەركوزن میوانداری گلادباغی كرد و لە یارییەكی ئاگرین و بە هەردوو یانە 7 گۆڵیان بەرامبەر بە یەكتر تۆمار كرد و فیكەی كۆتایی پلەی 4 ی ڕیزبەندی تیادا بوو بۆ یانەی لیڤەركوزن.

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
ڤۆڵڤزبۆرگ 2 X هۆفنهایم 1
لیڤەركوزن 4 X گلادباغ 3

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا