ئامادەكارییەكانی هەرێم و بەغدا بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری بەردەوامن

پۆڵەتیك پرێس

دەزگای ناوەندی ئامار لە عێراق و دەستەی ئاماری هەرێم كۆبونەوەو لەبارەی ئامادەكاری بۆ پرۆسەی سەرژمێریكردن لە عێراق و هەرێم چەند بڕیارێكیان دەركرد.

لە كۆبونەوەكەدا لە بارەی پرسی دروستكردنی ژوری عەمەلیاتی سەرژمێری دانیشتوان لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا، بەدانانی داتا سەنتەرێكی پێشكەوتوو كە بگونجێت لەگەڵ ستاندەرە جیهانیەكان.

هەروەها هەردولا بڕیاریاندا لەسەر دانان و ئامادەكاری بۆ ژووری سەنتەری پەیوەندیكردن و چارەسەركردنی كێشەی توێژەرەكان و هاوڵاتیان.

هاوكات لە كۆبوونەوەكەی دەزگای ناوەندی ئامار لە عێراق و دەستەی ئاماری هەرێم بڕیاردرا، پێداچوونەوە بە هێڵەكانی پەیوەندیدا بكرێتەوە.

تائێستا هەشت سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق ئەنجامدراوە كە دواترینیان ساڵی 1997 بوو، ئەو سەرژمێرییە لە پانزە پارێزگا بەڕێوەچوو سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستانی نەگرتوەتەوە، ئەوكات ژمارەی دانیشتوانی عێراق بە 19 ملیۆن و 184 هەزار 543 كەس دیاریكرا.

پێشتریش بڕیاربوو لەمساڵدا سەرژمێری گشتی لە عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی كۆرۆناو چەند هۆكارێكی دیكەوە بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا