لوتكەی پریمەرلیگ بەڕێوە دەچێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لە یارییەكانی دوێنێ‌ شەممەدا شەیتانە سورەكانی مانچستەر بوونە میوانی یانەی ئیڤەرتۆن و بردنەوەیەكی گەورەیان لە بەرامبەریان تۆمار كرد.

بڕیارە ئەمڕۆ لوتكەی خولی پریمەرلیگ لە نێوان هەردوو یانەكانی مانچستەر سیتی و لیڤەرپول بەڕێوە بچێت ئەو دوو یانەیەی كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵی پریمەرلیگیان كردووە.

لیڤەرپول لە لوتكەدایە و كێبڕكێكارێكی گەورەی ئەم وەرزە دەكات و پێشەنگی خولەكەی گرتووە و مان سیتیش دەیەوێت لە سەر حسابی ئەو یانەیە بگەڕێتەوە بۆ سەر نماییشە گەورەكانی كە چەند ساڵە لە ڕێی یاریزانەكانییەوە بە پلانە ناوازەكانی پیپ گواردیۆلا پێشكەشی دەكەن.

ئەنجامی یارییەكانی شەممە
ئیڤەرتۆن 1 X مان یونایتد 3
كریستاڵ پالاس 4 X لیدز 1
چێڵسی 4 X شیڤێڵد 1
ویستهام 1 X فۆڵهام 0

یارییەكانی یەك شەممە
ویست برۆمیچ X تۆتنهام
لیستەر X ولڤەرهامتۆن
مان سیتی X لیڤەرپول                     سەعات 7.30 ی ئێوارە
ئەرسیناڵ X ئەستۆن ڤێلا

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا