ناوەڕۆكی رێككەوتنی شەنگال دەبرێتە پەرلەمانی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس
دوای تێپەڕینی نزیكەی مانگێك بەسەر رێككەوتنی شەنگال لە نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو هەریەك لە وەزیری ناوخۆ و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوسان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، لەگەڵ لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەپەرلەمانی كوردستان كۆببنەوە، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: پێشتر داوامانكردبوو لە حكومەتی هەرێم روونكردنەوەمان بداتێ لەبارەی ئەو رێككەوتنەوە.

عەبدولناسر ئەحمەد ئەندامی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەپەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 9ی تشرینی دووەمی 2020 هەریەك لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و خالد شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، لەگەڵ لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كۆببنەوە بەمەبەستی روونكردنەوە لەبارەی رێككەوتنی شەنگال، هۆكاری رێككەوتنەكە چی بووە و چۆن كراوە.

دەربارەی ئەو سەردانەی شاندێكی لیژنەكەیان، كە بڕیاربوو ئەنجامی بدەن بۆ بەغدا عەبدولناسر ئەحمەد وتی: بەهۆی پەتای كۆرۆناوە هەموو كۆبوونەوەیەك لە نێوان هەرێم و ناوەند راگیراوە، هەرچەندە پێمان وایە حكومەتی ناوەند وەك پێویست نایەت بەدەنگ كێشەی ناوچە دابڕاوەكانەوە، بۆیە رۆژ بە رۆژ بارودۆخی كورد لە ناوچە دابڕاوەكان خراپتر دەبێت.

رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2020 حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لەبارەی ئاسایی كردنەوەی دۆخی شەنگالەوە رێككەوتنێكیان واژووكرد.

دوای رێككەوتنەكە پەكەكە و ئەو هێزانەی لەشەنگال لەپەكەكەوە نزیكن دژایەتی خۆیان بۆ ئەو رێككەوتنە دەربڕی و رایگەیاند، پێویستە ئیرادەی ئێزدییەكان و ئەنجوومەنی شەنگال بە هەند وەربگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا