ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/11/7 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- رۆژی شه‌ممه 2020/10/31 یه‌كێتییه‌كه‌مان كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری و راكێشانی تیروپشكی خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستانی ئه‌نجامدا، دوای گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یانه‌كان و دابه‌شكردنی یانه‌كان به‌سه‌ر دوو گرووپ ئه‌م بڕیارانه دران:
أ- یانه‌كانی گرووپی یه‌كه‌م ئه‌مانه‌ن: (ئاكرێ، ئاسۆ، خاك، كۆیه، شه‌قڵاوه و گاره).
ب- یانه‌كانی گرووپی دووه‌م ئه‌مانه‌ن: (سه‌یدسادق، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، ئاشتی، ئاڵتون كۆپری، خانه‌قین و رزگاری).
ت- یارییه‌كان به شێوازی خول به دوو قۆناغ (چوون و هاتن) ئه‌نجام ده‌درێت.
پ- له هه‌ر گرووپێك دوو یانه سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی كۆتایی.
ج- له هه‌ر گرووپێك یه‌ك یانه داده‌به‌زێت بۆ ریزی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان.
ح- شێوازی به‌رێوه چوونی یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یانه سه‌ركه‌وتووه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
خ- هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌توانێت (40) یاریزان له لیستی ناوی یاریزانان (كشوفات) پێشكه‌ش بكات.
د- له هه‌ر یارییه‌ك پێنج گۆڕانكاری ئه‌نجام ده‌درێت، به مه‌رجێك به سێ جار هه‌ر پێنج گۆڕانكارییه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
ژ- له كۆتاییدا دوو یانه بۆ ریزی یانه پله‌نایابه‌كانی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت.
2- هه‌ر كه‌سێك توانای دروستكردنی دروشمی هه‌یه، ده‌توانێت دروشمێك بۆ خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ته‌نیا بۆ وه‌رزی 2020/2021 دروست بكات و پێشكه‌ش به یه‌كێتییه‌كه‌مان بكات، به مه‌رجێك دروشمه‌كه گوزارشت له خۆپارستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات.
3- یانه‌كان ده‌توانن له رۆژانی شه‌ممه سه‌ردانی باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كان و ده‌سته‌ی هونه‌ری له یه‌كێتییه‌كه‌مان په‌سند بكه‌ن، هه‌ر گرێبه‌ستێك له یه‌كێتییه‌كه‌مان په‌سند نه‌كرابێت له وه‌رزی داهاتوو ئازاده له گواستنه‌وه.
4- پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و جه‌سته‌یی ناوبژیوانانی كوردستان، كه پێكهاتوون له:
• كرێكار زرار ـ سه‌رۆك
• ته‌ڵعه‌ت سه‌عدوڵڵا ـ ئه‌ندام
• سیروان نه‌جمه‌ددین ـ ئه‌ندام
• قاسم ساڵح ـ ئه‌ندام
• خاڵس قۆجه ـ ئه‌ندام
5- پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و جه‌سته‌یی ناوبژیوانانی فوتساڵی كوردستان، كه پێكهاتوون له:
• عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان ـ سه‌رۆك
• دڵشاد ساڵح ـ ئه‌ندام
• سیروان نه‌جمه‌ددین ـ ئه‌ندام
6- تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و جه‌سته‌یی ناوبژیوانانی كوردستان له‌م كات و شوێنانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت:
أ- ناوبژیوانانی هه‌ولێر و دهۆك له رۆژی پێنجشه‌ممه 2020/11/17 له كاتژمێر 7:00 ـی به‌یانی له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر.
ب- ناوبژیوانانی كه‌ركووك و موسڵ له رۆژی هه‌ینی 2020/11/18 له كاتژمێر 7:00 ـی به‌یانی له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر.
ت- ناوبژیوانانی سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه له رۆژی شه‌ممه 2020/11/19 له كاتژمێر 7:00 ی به‌یانی له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر.
ڕاگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان