سینەما سالم سێ فیلمی “تەها کەریمی” بێ بەرانبەر نمایش دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەپێناو ڕاکێشانی بینەرانی زیاتر بۆ سینەما و فیلمەکانی دەرهێنەری کورد “تەها کەریمی”، سینەما سالم لە شاری سلێمانی بۆ ماوەی دوو رۆژ بێ بەرانبەر فیلمەکانی ئەو دەرهێنەرە نمایش دەکات.

هەرسێ فیلمی ” کوێستانی قەندیل” و “بەکرێگیراوی سپی” و ” هەزار و یەک سێو” ی دەرهێنەری کورد “تەها کەریمی” لە سێ کاتی جیاوازدا و بێ بەرانبەر لەسەر شاشەی سینەما سالم لە سلێمانی نمایش دەکرێن.

نمایشە بێ بەرانبەرەکە ئەمڕۆ شەممە ٧ ی ١١ ی ٢٠٢٠ دەستی پێکردووەو سبەی یەک شەممەش ٨ ی ١١ بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا