دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامەو ئاستی دابەزینی هەفتانەشی گەیشتە 3%.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.33 دۆلار دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی 37.46 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكان 1.23 دۆلار دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 39.70 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەم‌و كەمبوونەوەی خواست لەسەری هەیە، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا